سەرۆكی حكوومەت بڕی یەك ملیار دیناری بۆ تەندروستی هەولێر دابین كرد

:: PM:07:28:01/08/2020 ‌
بەفەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر دابین كرا.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردووەتەوە، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی هەوڵێر تەرخان كرا.

باس لەوەشكراوە، ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنایە و ،بە فەرمانی ڕێزدار مەسروور بارزانی بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخان كرا.

ڕوونكراوەتەوە، ئەو پارەیە بە شێكە لە بودجەی فریاكەوتنی حكوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كە بۆ دەڤەر و پارێزگاكانی هەرێم تەرخان كراوە.     



وشە - رامیار جەواد