ئەمری کۆمپانیای فۆرد تازەترین مۆدێلی لە ئۆتۆمبێلەکانی نمایش کرد کە لە جۆری برۆنکۆی 2021یەکە، ئەم ئۆتۆمبێلە لە جۆری SUVیی دوو دەرگاییە کە دەتواندرێت بکرێتە سەر کراوە و سەر داخراو.
شارەزایان لە ماڵپەڕی ''
caricos'' ئاشکرایان کردووە کە ئەم فۆردە ساڵی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەوە، ئەوەیش گوتراوە کە دیزاینێکی تایبەتی هەیە لەگەڵ هێزێکی زۆر، چونکە تایبەتە بە شوێنە سەختەکان و کۆمپانیاکەیش هەڵمەتێکی زۆری بۆ داناوە کە بە ئاسانی شوێنە سەختەکان ببڕێت.
برۆنکۆی مۆدێل 2021 ئۆتۆمبێلێکی بەرزی SUVییە و سیستمی 4x4ی بۆ دانراوە
برۆنکۆی مۆدێل 2021 سیستمی 4x4ی بۆ دانراوە لەگەڵ ئەوەیشدا توانای لابردنی سەقفەکەی هەیە و لەڕێی چەند بەشێکی تایبەتیشەوە دەتوانیت بۆی دانێیەوە، هەروەها لەڕووی خێراییەوە خاوەن حەوت گێریی خێراییە کە ئەمە هێزێکی زۆریشی پێبەخشییوە، بۆیە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی 30 هەزار دۆلاری ئەمەریکی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد"ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.