هه‌فتانه هه‌ڵمدان له رووخسارت چه‌ندان سوودی هه‌یه و نیشانه‌كانی پیری ناهێڵێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێست ساف ده‌كات، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی رووخسارت به پاكی و جوانی بمێنێته‌وه، هه‌فته‌ی جارێك هه‌ڵم له ده‌موچاوت بده.
شاره‌زایانی ته‌ندروستی له ماڵپه‌ڕی ''
brightside'' ئاشكرایان كردووه، هه‌ڵمدان له رووخسار چه‌ندان كاریگه‌ریی به‌سوودی هه‌یه بۆ پێست، ئه‌مانه‌یش گرنگترینیانن:
یه‌كه‌م - پێست خاوێن ده‌كاته‌وه له میكیاج و ماده كیمیاییه‌كان: گرنگترین كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵمه ئه‌وه‌یه كه ماده زیانبه‌خشه‌كان له پێست لا ده‌بات و پاكی ده‌كاته‌وه له ماده‌ی كیمیایی.
دووه‌م - رووخسار پاك ده‌كاته‌وه له به‌كتریا و خانه مردووه‌كان: ئه‌گه‌ر هه‌فتانه رۆژێك ته‌رخان بكه‌یت بۆ هه‌ڵمدان له رووخسارت، ئه‌وا پێستی ده‌موچاوت پاك ده‌بێته‌وه له هه‌موو جۆره به‌كتریایه‌ك و خانه مردووه‌كان، به‌مه‌یش زیبكه له‌سه‌ر ده‌موچاوت دروست نابێت.
سێیه‌م - پێستت ئۆكسجینی زیاتر وه‌رده‌گرێت كه وا ده‌كات ده‌ماره‌كان له رووخسارت چالاك بن و پێست به زیندوویی بهێڵنه‌وه.
چواره‌م - نیشانه‌كانی پیری ناهێڵن و ره‌شی ژێرچاو لاده‌بات.