خولانه‌وه‌ی به‌نزین یه‌كێكه له‌و پارچانه‌ی كه به فه‌رامۆشكردنی، كاره‌ساتی گه‌وره و چاوه‌ڕوان نه‌كراو به دوای خۆیدا دێنێت، مه‌به‌ست له خولانه‌وه‌ی به‌نزین ئه‌و ڕێچكهیهیه كه به‌نزین پێیدا دێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تانكی له ڕێی سۆنده‌وه.
ئاكام سه‌عید شاره‌زای بواری پارچه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و سۆنده‌یه كه به‌كار ده‌ھێنرێت بۆ ھاتوچۆی به‌نزین، ماده‌یه‌كی نه‌گه‌یه‌نه‌ری نه‌رمه كه توانای چه‌مانه‌وه و ھه‌ڵكشان و بچووكبوونه‌وه‌ی ھه‌یه، ھه‌رچه‌نده كۆمپانیاكانی به‌رھه‌مھێن ھه‌وڵیان داوه درێژترین ته‌مه‌نی ھه‌بێ، به‌ڵام به‌ھۆی گه‌رما و سه‌رماوه تووشی قڵیشان ده‌بن و ده‌ته‌قن، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل تەقینی ئەو سۆندەیەیە
زیاتر گوتی، له‌كاتی ته‌قینی ئه‌و سۆندانهی كه ماده‌ی سووتانیان تێدایه وه‌ك سۆنده‌ی به‌نزین و غاز، دووباره سووته‌مه‌نییه‌كان به كه‌مترین لێخشان و گه‌رمی گڕ ده‌گرن و زیانی گه‌وره به‌دوای خۆیاندا دێنن، كه ئه‌مه زۆر جار ده‌بێته هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه مانگانه و به‌گۆڕانی وه‌رز به تایبه‌ت وه‌رزی ھاویندا، پشكنین بۆ به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بیت.
ئه‌و ماوه‌یه به چه‌ند هۆكارێكی نادیار چه‌ندان ئۆتۆمبێل له شاره‌كانی كوردستان گڕیان گرت، به‌ڵام شاره‌زایان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م گڕگرتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌قینی ئه‌و سۆنده‌یه‌ی كه كاری هێنان و بردنی به‌نزین ده‌كات.