كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند كه تازه‌ترین مۆبایلیان جۆری رینۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه، هێزێكی زۆریان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه وای كردووه ببێته یه‌كێك له به‌هێزه‌كان و پڕفرۆشه‌كانی كۆمپانیاكه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین مۆبایلی ئۆپۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی جۆری "Reno 4 Pro"ه‌وه نمایش كرد كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، رینۆی نوێ یه‌كێكه له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا كه سیستمێكی زۆر به‌هێزی تێدا به‌كار هێنراوه، پرۆسێسه‌رێكی خێراشی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێ ركابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كان بكات.
مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ بەهێزترین سیستمی ئەندرۆیدی بۆ دانراوە کە ئەندریۆد 10ییە
ئۆپۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.50 ئینجه كه به‌سیستمی 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌ویش سناپدرواگۆنی 800یه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه، كامێرای پێشه‌وه‌ی 32 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 4000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 280 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
"ئۆپۆ" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.