ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر هه‌ڵده‌كشێ و ته‌ندروستی هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جارێكی تر ئاماره‌كانی كۆرۆنا له هه‌ولێر ڕوو له هه‌ڵكشانه، ته‌ندروستی هه‌ولێر بڕیاری دا نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ڕۆژئاوا و به‌شی بووژانه‌وه‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی هه‌ولێر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب، د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دابین كرا كه 160 قه‌ره‌وێڵه‌یه".
له شاری هه‌ولێر جیا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنیی ناوه‌ڕاستیش تایبه‌ته به تووشبووانی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها چه‌ند شوێنێكی تریش دیاری كراون بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌كانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌په‌له و چڕ نییه.