وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماره‌كانی كۆرۆنای له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 63 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رای گه‌یاندووه، له دوێنێوه دوو هه‌زار و 447 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 129 هه‌زار و 151 كه‌س، دوو هه‌زار و 611 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه و كۆی گشتی چاكبووان گه‌یشتوه‌ته 91 هه‌زار و 886 كه‌س.
كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 868 كه‌س
هه‌روه‌ك دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 868 كه‌س و له 24 سه‌عاتی رابردوویش 63 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ته‌ندروستی عێراق هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و دوور نه‌كه‌وتنه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.