سانا مارین كه به سه‌رۆك وه‌زیرانه جوانه‌كه‌ی فینلاند ناو ده‌برێ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی كرد، كه ماوه‌ی 16 ساڵه هاوڕێی یه‌كترن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوسه‌رگیریشیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای فینلاندییه‌كان دروست كردووه و هه‌مووان پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ماركۆس رایكونن هاوسه‌ری سانا مارین، له ته‌مه‌نی 18 ساڵی یه‌كتریان ناسیوه و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌بووه تا ئێسته و ماوه‌ی 16 ساڵی خایاندووه و ئێسته هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 34 ساڵه، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئه‌وا كچێكیان هێناوه‌ته دنیا به ناوی ئیما ئه‌مالیا مارین كه ته‌مه‌نی ته‌نیا دوو ساڵ و نیوه.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی سانا و ماركۆس له كێسێرانتای شوێنی مانه‌وه‌ی فه‌رمی سانا مارینی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات ئه‌نجام درا و 40 كه‌س له كه‌سوكاری ماڵباتی هه‌ردوولا و دۆست و هاوڕێكانیان به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد.
ماوه‌ی 16 ساڵه خۆشه‌ویستی یه‌كترن و كچێكیشیان هه‌یه
سانا
مارین له ئه‌كاونتی خۆی له ئینستاگرام وێنه‌ی خۆی به جلی بوكێنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێواره گوتمان، هه‌ردووكمان بۆ هه‌ردووكمان ده‌بین و ئه‌وكاره ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، من زۆر خۆشحاڵم كه ژیانم له‌گه‌ڵ پیاوێك هاوبه‌ش ده‌كه‌م، كه خۆشم ده‌وێ، زۆر به‌یه‌كه‌وه كاتی خۆش و ناخۆشمان به‌ڕێ كرد، پشتیوانی یه‌كترمان كرد له‌كاتی گه‌رده‌لوول و ئاسایی دا.
به‌یه‌كه‌وه له ته‌مه‌نی لاویه‌تی به‌یه‌كه‌وه گه‌وره بووین و ئێسته‌یش هه‌موو خۆشه‌ویستی خۆمان به ئاراسته‌ی كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بردووه و به‌رده‌وامین له به‌یه‌كه‌وه بوون و مانه‌وه به یه‌كگرتوویی و به‌هێزی، ڕوو له هاوسه‌ره‌كه‌یشی ده‌كات و ده‌ڵێ، تۆ گونجاوی بۆ من و زۆر سوپاس كه له تهكمهوهیت.