به‌هۆى ژه‌هراوى كردنیان به ئه‌نقه‌ست سامانێكى زۆرى ماسى له ڕووبارێكى پارێزگاى قادسیه له شارى دیوانییه‌ی باشووری
عێراق له‌ناو ده‌چن.
وه‌ك ڕووداوێكى ژینگه‌ى و كاره‌ساتى ئابوورى گه‌وره ته‌ماشاى كراوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى ئاب، له شاری دیوانییه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست سه‌تان تۆن ماسی ژه‌هراوی كراون و له‌ناوبردراون، كه ئه‌مه‌یش وه‌ك ڕووداوێكى ژینگه‌ى و كاره‌ساتى ئابوورى گه‌وره له ناوچه‌كه ته‌ماشاى كراوه.
په‌رله‌مانتارانی عێراق، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به‌بایه‌خه‌وه ته‌ماشاى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێ نه‌كردووه، چوونكه بووه‌ته هۆى زیان دان له سامانى ماسى له ته‌واوى عێراق.
پارێزگای قادسیە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری دیوانیهیە، بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی 2003 ژمارەی دانیشتووانی زیاتر له 990 هه‌زار کەس بووە، ساڵانه به‌هۆى ملمڵانێى مهزههوى ڕووبه‌ڕووى زیانى جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه.