سبەی باران دەبارێت

:: PM:12:08:04/08/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری بارینی بارانیش هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم چواری ئاب، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە‌هەور، لە هەولێر بەرزترین پلە 42، سلێمانی 37، دهۆك 41 و لە كەركووك 44 پلەی سەدی دەبێت.

لە سنووری دهۆك پێشبینی بارانبارین دەكرێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ چوارشەم پێنجی ئاب، كەشناسی هەرێم رای گەیاندووە كە ئاسمان پەڵەهەور و نمیچەهەور دەبێت، لە سنووری دهۆك پێشبینی بارانبارین دەكرێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

لەبارەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما پێشبینی دەكرێت سبەی لە هەولێر بەرزترین پلە 41، سلێمانی 36، دهۆك 38، كەركووك 43 پلەی سەدی دەبێت.

ماوەی پێنج ڕۆژە پلەكانی گەرما ڕووی لە نزمبوونەوەی كردووە، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوو چەند پلەیەكی تر دابەزێت.



وشە - رامیار جەواد