پێنج رێنوێنی گرنگ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا

:: PM:05:18:04/08/2020 ‌

ئێستە پەتای كۆرۆنا لە زۆرینەی ناوچەكانی دنیا روو لە هەڵكشانە و تا دێت خێراتر بڵاو دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیان زیاتر دەبێت، بەهۆی نوێیی ڤایرۆسەكەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی و پزیشك و زانایان لەسەر زۆر شت رێكناكەون، یەكێك لەوانە گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە لە رێگەی هەواوە.
ڤایرۆسەكە روو لە كەمی نەكات پایزی داهاتوو دۆخەكە خراپ دەبێت
لەوكاتەی زۆرینەی چێشتخانەكان لە دنیا شوێنی دەرەكیان تەرخان كردووە بۆ مامیڵەكانیان، وەك پابەندییەك بە خۆپارێزی بەوەی هەوا لە شوێنە داخراوەكان، ڤایرۆسەكە بڵاو دەكاتەوە، ئەنتۆنی فاوچی، شارەزای نەخۆشییە پەتاییەكانی ئەمەریكی ئاماژە دەكات، ئەگەر ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە روو لە كەمی نەكات، كاریگەرییەكانی لە پایزی داهاتوودا زۆر خراپ دەبێت.   

زیاتر گوتی، كەس نازانێت پایزی داهاتوو چی لەگەڵ خۆیدا دێنێت، بەڵام لە دۆخێكی خراپدا دەبین، پێویستە ئەمەریكا هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی حاڵەتە تۆماركراوەكانی بكات، بۆ ئەوەی دیاربێت ئاخۆ پێویست بە چاوخشاندنەوە بە پلانی گەڕاندنەوەی جموجۆڵەكانی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی بكات، یان رێوشوێنەكان توندتر بكات.

وەك ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات، تا ئێستە لە ناوەڕاستی شەپۆڵی یەكەمین و رۆژانە لە ئەمەریكا 50-60 هەزار تووشبوون و هەزار مردنمان هەیە، بۆیە پێویستە وریابین لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەناو شوێنە داخراوەكاندا، كە ڤایرۆسەكە لە كەسێكەوزە بۆ یەكێكی تر بگوازرێتەوە، چونكە تا ئێستە خەریكی ئەوەین ئەو راستییە بزانین.

فاوچی پێنج رێنوێنی گرنگی بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون پێشكەیش كرد، یەكەمیان بەستنی دەمامك و دووەم لێكدووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و سێیەم دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و چوارەم، ئەنجامدانی ئەو چالاكیانەی لە شوێنی چۆڵ ئەنجام دەدرێن و پێنجەم، شووشتنی دەستەكان و پاكراگرتنیان و بەستنی چاویلەكەی پارێزی و داپۆشەری تەواوی دەموچاو. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل