له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مشه‌وه‌وه بازگه‌ی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه هاووڵاتییان ده‌توانن تا سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاكانیان، به پێچه‌وانه‌وه بازگه‌ی نێوان پارێزگاكان داده‌خرێت و هاتوچۆ نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و هیچ كه‌سێك نه‌چێته‌وه ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار
موقه‌ده‌م سه‌لام، به‌رپرسی بازگه‌كانی هه‌ولێر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه بازگه‌كان داده‌خرێن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مشه‌و هیچ كه‌سێك نه‌چێته‌وه ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێپێدان نیه.
دوێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه له هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان هاووڵاتییان ده‌بێت به ده‌مامكه‌وه بچنه ژووره‌وه و سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و نۆڕینگه پزیشكییه‌كان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ داده‌خرێن.
ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوابه‌دوای ئه‌وه دێ كه ئێسته ئاماره‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه.