ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، به‌رپرسانی لبنانی له‌باره‌ی زیانه گیانی و مادی و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه لێدوانی جیاوازیان هه‌بوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، به‌بڕوای به‌شێك له جه‌نه‌ڕاڵه پلهباڵاكانمان له ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئه‌مه هێرشێكی سه‌ربازی بووه.
ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئه‌مه هێرشێكی سه‌ربازی بووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئاب،
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی دوێنێی به‌یرووت گوتی، "ئه‌وه ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌ی پایته‌ختی به‌یرووتی هه‌ژاند وای كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌ڕاڵێكی پله‌باڵای وڵاته‌كه‌م ڕاوێژ بكه‌م، بۆیه ئه‌وان پێیان وابوو ئه‌مه هێرشێكی سه‌ربازی بووه نه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئاسایی".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، "به‌شێكیش له جه‌نه‌ڕاڵه‌كان پێیان وایه هێرش نه‌بووه، به‌ڵام من پێم وایه جۆرێك بووه له هێرش و به‌ركارهێنانی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره"، له به‌رانبه‌ردا سێ له به‌رپرسه پله‌باڵاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا قسه‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند ئه‌و به‌بێ زانیاری قسه ده‌كات و كه‌س ئاگاداری قسه‌كانی تڕه‌مپ نییه، ئه‌وان نه‌یانگوتووه ئه‌وه هێرش بووه.
شایانی باسه ئه‌و ته‌قینه‌وه پێش سێ ڕۆژ دێت له ڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كورژرانی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری لبنان كه تێیدا چوار ئه‌ندامی حزبوڵای لبنان تێوه‌گلان و له‌و كوشتنه تۆمه‌تبار كراون.