ئەرسەلان بایز لەبارەی وازهێنانی لە یەکێتی روونکردنەوە دەدات

:: AM:11:26:05/08/2020 ‌
هەواڵی وازهێنانی ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەو حزبە بڵاو دەبێتەوە و لە روونکردنەوەیەکدا وەڵامی ئەو هەواڵانە دەداتەوە.

ماوەی هەفتەیەكە هەواڵی وازهێنانی ئەرسەلان بایز ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بڵاو بووەتەوە، ئەرسەلان بایز لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێ، چەند رۆژێكە لە هەندێك دەزگای میدیایی هەواڵی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە وازم لە یەكێتی هێناوە.

هەڵمەتێك دژی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەستی پێ‌ كردووە
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ڕوونی كردووەتەوە، ڕەتی دەكەمەوە وازم لە یەكێتی هێنابێت هیوای سەركەوتنیش بۆ سەركردایەتی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەخوازێت.

هەڵمەتێك دژی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەستی پێ‌ كردووە و زانیاریی ناڕاستیان لەسەر بڵاو دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستیان بزانرێت كە پشتگیری سەركردایەتی نوێی حزبەكە دەكەن یان نا.

ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە دوای بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە كۆتایی ساڵی 2019 تا ئێستە كێشەكانی یەكێـتی كۆتایی نەهاتووە، ماوە ماوە لەسەر چەند پرسێك كێشەكانی ئەو حزبە سەر هەڵدەدەنەوە.




وشە - رامیار جەواد