سه‌نته‌ری بارزان بو ژینگه‌پارێزی و شاخه‌وانی كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له ده‌ڤه‌ری بارزان دامه‌زراوه، یه‌كه‌م گه‌شتی شاخه‌وانی ئه‌نجام دا.
ئه‌نوه‌ر دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بارزان بۆ ژینگه‌پارێزی و شاخه‌وانی به "وشه"ی گوت: به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شته شاخاوییه‌كان و چالاكییه ژینگه‌یییه‌كان و گرتنی دیمه‌نی سروشت و دۆكۆمێنتكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆگرافیا، مێژوو، شارسانێتی و پێكهاته‌ی شاخ و ناوچه‌كه، سه‌نته‌ری بارزان بۆ ژینگه‌پارێزی و شاخه‌وانی، یه‌كه‌م گه‌شتی شاخه‌وانی بۆ چیای زه‌ندك له نزاری ده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌نجام دا كه زیاتر له 15 ئه‌ندامی شاخه‌وانی به‌شدار بوون.
له یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌و شاخه‌وانه‌دا، چه‌ندان شوێنی ئه‌و شاخه گه‌ڕان كه دیاری‌یان كردبوو، ده‌یان دیمه‌نی پێشتر نه‌بینراو و نه‌بیستراویان تۆمار كرد.
زیاتر گوتی: سه‌نته‌ری بارزان بۆ ژینگه‌پارێزی و شاخه‌وانی یه‌كه‌م گرووپی شاخه‌وانییه له باشووری كوردستان، زۆرترین جۆری چالاكی و ئه‌ندام به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و یه‌كه‌م گرووپه زۆرترین ئه‌ندامی شاخه‌وانی ئافره‌ت و كچی هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م گرووپی گشتگیره كه به‌رنامه‌ی بۆ هه‌موو شاخه‌كانی باشووری كوردستان له هه‌موو پارێزگاكان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ئاینده پێوه‌ندی به ناوچه‌كانی تری كوردستانیش ده‌كات.
سه‌نته‌ری بارزان بو ژینگه‌پارێزی و شاخه‌وانی، بێجگه له گه‌شته شاخاوییه‌كان هاوكات كار له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و ناسین و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌یی و دۆكۆمێنتكردنی ژینگه‌ش ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه دۆڵه‌مه‌ری گوتی: دیاره كه ده‌ڤه‌ری بارزان تاكه ده‌ڤه‌ری باشووری كورستانه، ته‌نانه‌ت كوردستانی گه‌وره‌یه بۆ پاراستنی ژینگه، به تایبه‌تی له پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی و دارستان، ئه‌م پاراستنه‌ش ئێسته ده‌ستی پێ نه‌كردووه، به‌ڵكو مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری