له‌م كاته‌دا كه شه‌پۆلی كۆچكردن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكا بووه به دیاره و خه‌ریكه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێ، چه‌ند وڵاتێك ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه كێ بیه‌وێ ببێ به هاووڵاتیی ئه‌وان، به بڕێك پاره ده‌توانێ ببێ و ڕاسته‌وخۆ پاسپۆرتیشی پێ ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق له كڕێنی دوو جۆری پاسپۆرت ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
هاووڵاتییان و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانان ڕوو له كڕینی ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئاب، بڕیار سه‌ردار بریكاری كۆمپانیای ئاڵت گرووپ له بواری مامه‌ڵه‌ی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی دووه‌م له كوردستان و عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ناو ئه‌و پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامانه‌ی كه له ئێسته هاووڵاتییان و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانان ڕوو له كڕینی ده‌كه‌ن، هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی (ڤانواتو، ئه‌نتیگوا و باربۆدا) له‌و ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرتانه‌ن كه هاووڵاتیی عێراقی ناتوانن ببنه خاوه‌نی و داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌م پاسپۆرته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی یاساكانی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌یه كه ڕێ به‌م مامه‌ڵه‌یه نادات له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی عێراق."
زیاتر گوتی، "وه‌ك ستافی ئاڵت گرووپ هاووڵاتییانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و نووسینگانه‌ی ئێسته بانگه‌شه‌ی پاسپۆرتی ئه‌نتیگوا و باربۆدا ده‌كه‌ن بۆ هاووڵاتییانی عێراقی، سه‌رجه‌میان دوورن له ڕاستییه‌وه، چونكه ئێمه به وردی ئاگاداری یاساكانی ئه‌و وڵاته‌ین، ڕاسته ڕێپێدان ده‌رچووه له‌و وڵاته كه هاووڵاتیی عێراقی بتوانن بۆ له‌مه‌ودوا ببنه خاوه‌نی پاسپۆرتی دووه‌می ئه‌و وڵاته، به‌ڵام هێشتا یاساكه نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه ئێسته ئه‌م پاسپۆرته هاوشانی پاسپۆرتی (ڤانواتو) بۆ هاووڵاتیی عێراقی نابێت".
كۆماری ڤانواتو پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك دوورگه‌ی بچووك، وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ئۆقیانووس، له نزیك ئوسترالیایه، وڵاتێكی گه‌شتیاری جوانه و تایبه‌ت بۆ مانگی هه‌نگوینی هاوسه‌ران سه‌ردانی ده‌كرێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، زمانی فه‌رمییان فڕه‌نسییه و هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئه‌م وڵاته به‌بێ ڤیزا بۆ 125 وڵاتی دنیا ده‌ڕوات، هاووڵاتیبوون له‌وێ به پاسپۆرته‌وه 150 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، جگه له‌وه‌یش پێویسته سێ مانگ له‌و دوورگه‌یه بژیت.
ئه‌نتیگوا باربۆدا ده‌كه‌وێته ده‌ریای كاریبی، هاووڵاتیبوون له‌وێ به پاسپۆرته‌وه 250 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێ، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ وه‌ریناگریت، له‌م وڵاته به مه‌رج گیراوه كه پێنج ڕۆژ تێیدا بژی. هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئه‌م وڵاته به‌بێ ڤیزا بۆ 130 وڵاتی دنیا ده‌ڕوات.
له‌وباره‌یه‌وه ڕاوێژكاری یاسایی یوسف سامان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یاسا عێراقییه‌كان ڕێیان داوه به هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی جگه له پاسپۆرتی عێراقی، پاسپۆرتی شوێنی تریشیان هه‌بێت، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌حكامی یاسای ناسنامه‌ی عێراقی ژماره 26ی ساڵی 2006 دیاری كراوه.
زیاتر گوتی، "له هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه جیاوازه و ترس له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه له‌و ڕێیه‌وه ئابووری وڵات به‌و داڕمان ببه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره به‌هۆیه‌كی وا كارێكی ترسناكه".
ڕوونی كرده‌وه، "پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خێرایی سیستمی وڵات هه‌مووی بكات به كارتی بانكی و سیستمێكی بانكداری پێشكه‌وتوو دابمه‌زرێنێت بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان، به‌مشێوه‌یه ده‌زانرێ هه‌موو خه‌ڵك داهاتی چه‌نده و له‌و دیارده‌یه‌یش ڕه‌نگه بتوانن ڕێگری بكرێت".
ئه‌م پاسپۆرتانه بۆ هاووڵاتیی عێراقی نابێت
ئاشكرای كرد، تا ئێسته هیچ زه‌مانێك نییه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی دووه‌میان كڕیوه له داهاتوو له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی گۆڕانی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی مافی ئه‌وان چی به‌سه‌ر دێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌زۆره‌ملێ نه‌كراوه، بۆیه هاووڵاتییان به وریاییه‌وه ده‌بێت هه‌نگاو بنێن.
شاد ئاراز هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانییه كه به‌هۆی كڕینی موڵك له ئسپانیا بووه‌ته خاوه‌نی نشینگه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له‌و وڵاته موڵكێكم به بڕی 150 هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌واوی خێزانه‌كه‌م كڕیوه و هه‌موومان بووینه‌ته خاوه‌نی نشینگه‌ی ئیسپانیا، به‌ڵام جگه له‌و بڕه پاره‌یه پاره‌یه‌كی تری زۆرمان چوو تا توانیمان ده‌ستی بخه‌ین".
ئاشكرای كرد، ئه‌و كاره‌مان كرد به‌هۆی دۆخی ناله‌باری عێراق و ناوچه‌كه، جگه له‌وه‌یش ده‌مانویست سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ین، به‌ڵام ده‌ستخستنی ڤیزا زۆر قورس بوو، بۆیه له‌و ڕێیه باشتر و ئاسانترمان له به‌رده‌ست نه‌بوو، كاره‌كه‌مان له ڕێی ناسیاوێكه‌وه له‌و وڵاته كردووه نه‌ك نووسینگه‌كان، چونكه متمانه‌مان به نووسینگه‌كان نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان له‌و ڕێیه‌وه خوراوه و ئه‌نجامی باشیان نه‌بووه."
شایانی باسه ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو، واته چاره‌كی كۆتایی 2019 و نیوه‌ی یه‌كه‌می 2020، نزیكه‌ی 500 هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه، تا به ناوی وه‌به‌رهێنان پاسپۆرت و مافی مانه‌وه‌ی وڵاتی دۆمینیكان به‌ده‌ست بهێنن، له هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆلی كڕینی پاسپۆرتی دووه‌م له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته هیچ یاسایه‌ك نییه ڕێگری له‌و جۆره به‌هه‌ده‌ردانه‌ی پاره‌یه بكات.