كۆمپانیای سامسۆنگ به فه‌رمی ڕای گه‌یاند ئێوارەی ئەمرۆ پێنجی ئاب، ئیڤێنتێك بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كاته‌وه كه تێیدا پێنج به‌رهه‌می تازه ده‌خاته‌ڕوو، ئیڤێنتەکە ئەمشەو سەعات 5:00 بەڕێوە دەچێت.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرایان كردووه كه سامسۆنگ بڕیاری داوه ئێوارەی ئەمرۆ ئیڤێنته‌كه‌ی بەڕێوەبچێت کە تێیدا پێنج به‌رهه‌می تازه دەخاتەڕوو، لە میانی ئیڤێنتەکەدا تیمی گۆرانیبێژی BTSی کۆریای باشوور چەند گۆرانییەک پەخش دەکەن.
ئیڤێنتەکە دەست پێ دەکات و دەتوانی لە یوتیوبی سەرەکی سامسۆنگ سەیری بکەیت
ئەوەیش گوتراوە کە سامسۆنگ لە ئیڤێنتەکەدا، گالاكسی نۆت 20، تابلێتی گالاكسی تاب ئێس حه‌وت، گالاكسی واچ سێ، گالاكسی فۆڵد زێت دوو و هێدفۆنی گالاكسی به‌دس نمایش دەکات و لەناویاندا هەموو تایبەتمەندییەکان و دیزاین و سوپرایزەکانیشی نمایش دەکات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.