بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم چەند مەرجێكی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێڵ دەركرد.
بەدەر لەو ڕێنماییانە بەپێچەوانەوە هیچ ئۆتۆمبێڵێك گومرگ ناكرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێیدا، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕای گەیاندووه، "سەبارەت بە ئۆتۆمبێڵەكانی وڵاتانی (ئەمه‌ریكا، كەنەدا، به‌ڕازیل) ئەو وڵاتانەی بڕوانامه‌ى كارفاكس یان هەیە، دەبێت لەگەڵ بڕوانامه‌ى COC بەڵگەنامەی كارفێكس یان لەگەڵدابێت بۆ زانیاری دەربارەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ئۆتۆمبێڵەكەدا ڕوویانداوە."
ئاماژەی كردووه، "ئەو وڵاتانەی بڕوانامه‌ى كارفێكسیان نییە داوای بەڵگەنامەی هاوشێوە بكرێت كە لەو وڵاتانەی كاری پێدەكرێت بۆ هەمان مەبەست."
ئاشكراى كردووه، "دەبێت هەموو ئەو بەش و پارچانەی لە بەڵگەنامەكاندا ئاماژەیان پێدراون و چاككراون، یان گۆڕدراون، پشت ببەستن بە مەرجەكانی بەیانی ژمارەی 45/2020 بەوردی ئاشكرا بكرێن و دڵنیایی تەواوبدرێت كە بە تەواوی چاككراون و كاریگەرییان نییە، لەسەر توندوتۆڵكردنی و سەلامەتی ئۆتۆمبێڵەكە."
بەڕێوەبەری گشتی گومرگ ڕای گەیاندووە، بەدەر لەو ڕێنماییانە بەپێچەوانەوە هیچ ئۆتۆمبێڵێك گومرگ نەكرێت.
له یه‌كی كانوونی دووه‌می 2020 به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێڵی لێدراو، چاككراو له‌گه‌ڵ ژێرئاوكه‌وتوو، چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م ئۆتۆمبێڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌كار نه‌ده‌هاتن، سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری كوردستانیان ده‌برده ده‌ره‌وه و له ناوخۆیش ڕووداوی هاتوچۆیان زۆر بوو، جیا له‌وه‌ی بازاڕێكی بێكوالیتی دروست كردبوو.
ئێسته پێشانگه‌كان پڕن له جۆره‌ها ئۆتۆمبێڵ به ڕه‌نگی جۆراوجۆر، ڕۆژانه ڕه‌نگ بێت له‌ناو كه‌سانی سه‌یركه‌ر كڕیارێكی ناوخۆ هه‌ڵبكه‌وێت، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێڵی لێدراو كه بازاڕی سست كردوون، ئه‌و بازرگانانه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروویش كه پاره‌ی عێراقیان ده‌هێنایه كوردستان، ڕه‌وینه‌وه، بازاڕی وه‌ستای چاككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵیشی كه‌م كرده‌وه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا ئۆتۆمبێڵی لێدراوی ناونه‌گرتوو، بازاڕی گه‌رم كردبوون.