وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكیشی ڕابگه‌یه‌نێت.
پۆمپیۆ له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، برایان هۆك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه و ئیلیۆت ئه‌برامز نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڤه‌نزوێلا شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ركه‌كان ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ.
زیاتر گوتی، دانانی ئه‌برامز له‌و پۆسته به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه و دواتر كه‌سێكی پسپۆر له بواری كاروباری ئێران له‌و پۆسته دیاریی ده‌كه‌ن.
تا ئێسته هۆكاری ده‌ست كێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ڕوون نییه
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی زۆری داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ لێدوانی برایان هۆك وه‌ربگرێ، تا له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بپرسێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ زانیارییه‌كی ده‌ست بكه‌وێ و برایان هۆكیش پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئێران كۆ ببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه یان كۆتاییهێنان به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌كردن و كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به كۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌دا لێكدانه‌وه و قسه‌ی زۆری به‌دواوه هاتووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.