ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان فه‌رمانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 134 په‌نابه‌ری عێراقیان له وڵاته‌كه‌یان خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به پشتیوانی ئابووری یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كه پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران پاره‌دار ده‌كات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر یۆنان به تایبه‌تی و یه‌كێتییه‌كه به گشتی.
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 134 عێراقییه له ئه‌سیناوه به‌ره‌و عێراق به فڕۆكه ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران داده‌نرێ له ئه‌وروپاوه بۆ وڵاتانی تر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه.
هه‌ر یه‌كێكیان بڕی دوو هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ ده‌درێت
ستیلیوس بیتساس گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی یۆنان ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه ئه‌وا بڕی دوو هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان پێ ده‌درێ و تا ئێسته‌یش پێنج هه‌زار په‌نابه‌ر داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان پێشكه‌شی حكوومه‌تی یۆنان كردووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ خراپی دۆخی ئابوورییان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی به‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هاتوونه‌ته یۆنان تا ئێسته له دوورگه‌كانی لیروس و ساموس و لیسبوس و كوس و خیوس ماونه‌ته‌وه و ڕێ نه‌دراوه بێنه ئه‌سینا و شاره گه‌وره‌كانی تر.