به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕای گه‌یاند، سبه‌ی شه‌موو هه‌شتى ئاب، گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌رانبه‌ر شاری جوان كاره‌بای مۆلیده و نیشتمانیان نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ داده‌نرێت.
پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كی كاره‌با ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌رانبه‌ر شاری جوان فیده‌ری 249 یاریده‌ده‌ر ده‌كاته‌وه، سبه‌ی شه‌موو هه‌شتى ئاب، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له سه‌عات حه‌وتی به‌یانی تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واته موه‌لیده‌ی ئه‌هلی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره نابێت كار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان.
كاره‌بای سلێمانی باسی كردووه، هاووڵاتییان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بێ به‌رانبه‌ره و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له هاووڵاتیی وه‌رناگیرێت و خه‌رجییه‌كه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ته، پێویسته له پێناو پاراستنی ئامێره كاره‌باییه‌كان پێش لێدانه‌وه‌ی كاره‌با پۆ یه‌كه‌مجار هه‌مو ئامێره كاره‌باییه‌كانیان بكوژێننه‌وه و دواتر له‌دوای یه‌ك هه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.