خاڵس ئه‌حمه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، ڕۆژانه سه‌دان نه‌خۆش ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌وانیش هێشته خه‌ریكی گه‌شت و سه‌یرانن و تكایه ئه‌و نه‌زانیه ڕابگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، خاڵس ئه‌حمه‌د قادر له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له ژێر ناونیشانی (تكایه ئه‌و نه‌زانیه ڕابگرن) نووسیویه‌تی، "له نه‌خۆشخانه‌كان شوێنی نه‌خۆش نه‌ماوه، له هه‌موو وڵاتانی دنیا له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه هه‌موو جۆره گه‌شت و سه‌یران و شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كان داخران".
زیاتر ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "زۆر سه‌یره ئه‌و خه‌ڵكه ڕۆژانه سه‌دان نه‌خۆش ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌وانیش هێشته خه‌ریكی گه‌شت و سه‌یرانن، دواتریش كه گه‌ڕانه‌وه ده‌یانه‌وێت نه‌خۆشخانه و پزیشكان له پێشوازی و خزمه‌تیان دابن".
ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، تكایه كه‌مێك هۆشیاربن، ئه‌گه‌ر خۆتان نه‌پارێزن كه‌س ناتوانێت بتانپارێزێت و توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌زاره‌ها نه‌خۆشه نییه نه لێره و نه له هیچ وڵاتێكیش، كاتی په‌تا، كاتی گه‌شت و سه‌یران و تێكه‌ڵبوون نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ته‌ندروستی هه‌رێم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "خۆتان مه‌بنه هۆكاری نه‌خۆشكه‌وتن و مردنی كه‌سوكارتان، گله‌یی له خۆتان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆتان ناپارێزن".