دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م چواری ئاب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌نده‌ری به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، وه‌زیری ته‌ندروستی لبنان ڕای گه‌یاند، ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژانه ڕووی له هه‌ڵكشانه.
حه‌سه‌ن حه‌مه‌د وه‌زیری ته‌ندروستی
لبنان ڕای گه‌یاند، ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته 152 كوژراو و پێنج هه‌زار بریندار، تا ئێسته ده‌یان كه‌سیش چاره‌نووسیان دیار نییه و 300 هه‌زار ماڵیش ده‌ربه‌ده‌رن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی لبنان ئاشكرایان كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان بێسه‌روشوێنن، بۆیه پێ ده‌چێت ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی ئێواره‌ی سێشه‌می به‌یرووت، به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر بچێت.
شایانی باسه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی لبنان له دانیشتنێكی له‌ناكاودا بڕیاری دا به‌یرووت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له باری نائاساییدا بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا هێزی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له دۆخی ته‌ناهی و ئاسایشی شاره‌كه بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌خرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی.
پێویسته بگوترێت كه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی گڕگرتنی دوو هه‌زار و 750 تۆن ماده‌ی نیتراتی ئه‌مۆنیۆم ڕوویداوه كه پێشتر له ساڵی 2013 ه‌وه له كۆگایه‌كی نزیك ڕووداوه‌كه هه‌ڵگیرابوو، دواى ڕووداوه‌كه ئێسته 16 کەس گیراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.