یه‌كێك له نه‌ریته باوه‌كانی هاوسه‌رگیری له وڵاتانی ئیسلامی بریتییه له كڕینی بڕێكی دیاریكراو زێڕ بۆ بووك له‌لایه‌ن ماڵی زاواوه، جا له‌م دۆخه‌دا كه نرخی زێڕ گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست، ئه‌و داواكارییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری هه‌بووه و هه‌مووانیش ده‌زانن ئه‌و پارچه خشڵه مه‌رجی خۆشبه‌ختی و سه‌ركه‌وتنی هاوسه‌رگیری نییه.
ماوه‌یه‌كی زۆره نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بۆرسه‌ی جیهانی به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی ئاب هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یاره 21 كه له كوردستان و بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری زۆر باوه، به 352 هه‌زار دیناره، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا نرخه‌كه‌ی بۆ سه‌رووی 358 هه‌زار به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی گه‌نجاندا دروست كردووه.
زێڕ زیاتر وه‌ك جوانكاریی ژنان ناسراوه و له ڕۆژی هاوسه‌رگیریشدا بووه به نه‌ریت كه ده‌بێت بڕێك بۆ بووك بێته كڕین، له‌كاتی هاوسه‌رگیریكردندا یه‌كه‌م پرسیار كه به مێشكی خزم و هاوڕێكانی بووكدا دێت ئه‌وه‌یه "چه‌ند مسقاڵ زێڕیان بۆ كردیت؟ یان چه‌ند مسقاڵت داوا كرد؟"، له‌به‌رئه‌وه نه‌ریته‌كه زیاتر وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی لێ هاتووه و جاران كه تا 19 بۆ 25 مسقاڵ زێڕ باو بوو، ئێسته به ئاسایی بۆ چاولێكه‌ری 100 تا هه‌زار مسقاڵ زێڕ له‌لایه‌ن ماڵی بووكه‌وه داوا ده‌كرێت و به نه‌كردنی زۆرجار هاوسه‌رگیریشی له‌سه‌ر ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
له ئاینی ئیسلامدا دوو جۆره زێڕ یان پاره له ماڵی زاوا داوا ده‌كرێت، ئه‌وانیش ماره‌یی پێشه‌كی و پاشه‌كین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامۆستا عومه‌ر چنگیانی مامۆستای ئاینی و وتارخوێنی مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا به "وشه"ی گوت: ماره‌یی پاشه‌كی ده‌كرێ هه‌ر داوا نه‌كه‌ن و نه‌كرێته خه‌م چونكه بۆ هاوسه‌رگیری ناكرێت و بۆ دوای جیابوونه‌وه‌یه، بۆ ماره‌یی پێشوه‌خته‌ش له ئیسلامدا به‌پێی مه‌زه‌وی شافیعی 19 مسقاڵ زێڕ دانراوه كه ئه‌ویش داواكردنی مه‌رج نییه.
به‌به‌ره‌كترین ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه كه داوای زێڕ و ماره‌یی كه‌می تێدا بكرێت
ڕوونی كرده‌وه، بۆ زیاتر هاندانی گه‌نجان له هاوسه‌رگیری و داوانه‌كردنی زێڕی زۆر له‌لایه‌ن ماڵی بووكه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ: به‌به‌ره‌كترین ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه كه داوای زێڕ و ماره‌یی كه‌می تێدا بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته كورده باپیر كه توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه به "وشه"ی گوت، بووكه‌خان و خێزانه‌كه‌ی له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دان كه شانازی به زۆر داواكردنی زێڕ له ماڵی زاواوه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه هیچ مانای خۆشه‌ویستی نییه و هاوسه‌رگیرییه‌كیش له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی پێكنه‌هێنرێ و له‌سه‌ر ماده بێت، جۆرێكه له كۆیلایه‌تی و زیاتر له مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن ده‌چێت.
ئه‌و توێژه‌ره به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ به ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه له بڕیاردانی دروستكردنی پێوه‌ندیی نێوان دوو كه‌س داده‌نێت، ده‌ڵێت: پێویسته ئیتر بنه‌مای ڕێز و خۆشه‌ویستی بكرێته مه‌رجی هاوسه‌رگیری نه‌ك ئاو پارچه خشڵه زه‌رده كه ڕه‌نگه به ماوه‌یه‌كی كه‌م به زیانه‌وه بفرۆشرێت و چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ ئه‌و دوو خێزانه دروست بكات، چه‌ندان نموونه‌ش هه‌یه كه ئه‌و پارچه زه‌ردانه ڕێیان له گه‌یشتنی دوو خۆشه‌ویست به‌یه‌ك گرتووه و پێویسته له ئێسته‌وه بنه‌بڕ بكرێت.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێت، به‌شێك له كچان ئێسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی زێڕ خۆشبه‌ختی بۆ ژیانیان ناهێنێت، چه‌ندان نموونه‌یان له به‌رده‌سته كه یه‌كێك له هاوڕێكانیان زیاتر له 100 مسقاڵ زێڕی بۆ كراوه، كه‌چی ژیانی وه‌ك دۆزه‌خێكه و هیچ تروسكاییه‌كی خۆشبه‌ختیی تێدا نییه، له‌به‌رئه‌وه ورده ورده خه‌ریكه زێڕ به‌و ڕێژه زۆره باوی نامێنێت و زیاتر داوای ئه‌ڵقه‌یه‌ك یان بڕێكی زۆر كه‌می زێڕ ده‌كه‌ن.
ناسك حه‌مه‌غه‌ریب وه‌ك ژنێك باسی له داواكردنی زێڕ بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كرد و گوتی: پێم وا نییه هاوسه‌رگیری به زێڕه‌وه به‌سترابێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێز و خۆشه‌ویستی له نێوان دوو كه‌سدا نه‌بێت، یه‌ك كیلۆ زێڕیش خۆشبه‌ختی بۆ ژیانیان ناهێنێت، خۆی هاوسه‌رگیریش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو كه‌سه له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌دا خێزانێك پێك بهێنن.
خۆزگه یه‌ك مسقاڵ زێڕم بۆ نه‌ده‌كرا و ته‌نیا خۆشبه‌خت بوومایه
سازان جه‌مال كه ژنێكه و له‌كاتی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا داوای 100 مسقاڵ زێڕی له ماڵی زاوا كردووه، ئێسته دوای سێ ساڵ له هاوسه‌رگیریی به "وشه"ی گوت: خۆزگه یه‌ك مسقاڵ زێڕم بۆ نه‌ده‌كرا و ته‌نیا خۆشبه‌خت بوومایه، ژیانی من پڕه له به‌چاودانه‌وه‌ی زێڕه‌كانم و شه‌ڕ و ئاژاوه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریم بكردایه، هه‌رگیز ئه‌م شتانه ڕوویان نه‌ده‌دا و منیش له‌به‌رچاوی ئه‌م خێزانه‌دا كه ماڵی خه‌سوومن وه‌ك كاڵا سه‌یر نه‌ده‌كرام، داواكارم كچان چاولێكه‌ر نه‌بن و تێبگه‌ن زێڕ هیچ نرخێكی بۆیان نییه و له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌شدا به ویژدانه‌وه سه‌یری ماڵی زاوا بكه‌ن.
زۆر له‌وانه‌ی ژیانی ھاوسه‌ری پێك دێنن، ئاماژه‌وه به‌وه ده‌ده‌ن كه گه‌وره‌ترین گرفتی سه‌ر رێ‌یان گرانی زێڕه، چونكه خێزانی كچ به یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كان دایان ناوه؛ له‌مباره‌یه‌شه‌وه شنه باباعه‌لی مامۆستا و چالاكی گشتی بۆ "وشه" گوتی: به‌ھۆی خراپی بارودۆخ و گرانیی زێڕ، گه‌نجان كه‌متر ھاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش كچان خه‌تابارن، چونكه دانانی مه‌رجیان بۆ ھاوسه‌رگیری به ئه‌و پارچه ته‌نه‌كه‌یه كه ناوی زێڕه، ھۆكاری ترازان و جێ‌ھێشتنی دڵی ھه‌زاران خۆشه‌ویست بووه.
وشه/ په‌ریهان عومه‌ر و ڕێناس شابان