بۆ دابەشكردنی مووچە ئامادەكاری دەستی پێ‌ كرد

:: AM:09:25:10/08/2020 ‌
گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان ئاگەدار كراونەتەوە دەست بكەن بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەو وەزارەتانەی مووچەیان لە سەرەتایە، دەبێ لیست ئامادە بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 10ـی ئاب، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دەست كراوە بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە.

فەرمانگە و وەزارەتەكان ئاگەدار بكەنەوە لیستی مووچە ئامادە بكەن
ئەو سەرچاوەیە گوتی، گەنجینەكان ئاگەدار كراونەتەوە كە فەرمانگە و وەزارەتەكان ئاگەدار بكەنەوە لیستی مووچە ئامادە بكەن.

باسی لەوەش كرد، ڕەنگە ڕۆژی سێشەم یان چوارشەم بڕیار لەسەر مووچەی ئەو مانگە بدرێت كە لێبڕینی هەیە یان نا، داوایش لە وەزارەتەكان كراوە دەست بكەن بە ئامادەكاری بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەكانیان.

بەهۆی بڕینی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراق و دابەزینی نرخی نەوت، كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان دروست بووە، حكوومەت هەموو هەوڵێكی دەست پێ‌ كردووە بۆ كۆتاهێنانی ئەو كێشەیە.



وشە - رامیار جەواد