دەنگەكانی ترەمپ لە دوو ویلایەتی تر كەمی كرد

:: PM:02:43:10/08/2020 ‌
ئەنجامەكانی نوێترین راپرسی لەسەر هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ پاڵێوراوی كۆماریخوازەكان و جۆ بایدن پاڵێوراوی دیموكراتەكان، ئەوە دەردەخات كە دەنگەكانی ترەمپ بەرانبەر دەنگەكانی بایدن زۆر دابەزیون.

لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا كە شوێنی لە دایكبوونی جۆ بایدنە 49% لە بەشدارانی راپرسییەكە دەنگیان بە بایدن داوە، بەڵام دەنگەكانی ترەمپ 43% بووە.

لە ویلایەتی ویسكانسینیش پاڵێوراوی دیموكراتەكان سەرووی 48%ی دەنگەكانی دەستەبەر كردووە، بەڵام ترەمپ 42%ی دەنگەكانی ئەم ویلایەتەی بەدەست هێناوە.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی ویسكانسین 47.22%ی دەنگەكانی مسۆگەر كرد، بەڵام هیلاری كلینتن بە جیاوازییەكی كەم 46.45%ی دەنگەكانی بردەوە. لە ویلایەتی پێنسیلڤانیاش ترەمپ 48.2%ی دەنگەكان و كلینتنیش 47.5%ی دەنگەكانی بەدەست هێنابوو.

ئەگەر بایدن بیباتەوە، رۆڵێكی باشتر لە سەرۆكایەتیكردنی ئەمەریكا دەگێڕێت.
بەگوێرەی یۆرۆنیوز ئەنجامەكانی راپرسییەكە دەری دەخات 47%ی دانیشتووانی هەردوو ویلایەت پێیان وایە ئەگەر بایدن بیباتەوە، رۆڵێكی باشتر لە سەرۆكایەتیكردنی ئەمەریكا دەگێڕێت. 

پێویستە بگوترێ لە زۆربەی ئەو راپرسییانەی كراوە جۆ بایدن لە پێش بووە و هەفتەی رابردوو مێژووزانێكی ئەمەریكا كە لە دەیەی هەشتاوە سەرجەم پێشبینییەكانی راست دەرچوون، پێشبینی كرد بایدن لەم هەڵبژاردنەدا بیباتەوە.


وشە - سلێمان تاشان