دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌می رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری به‌یرووت رووی دا و بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 150 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سی تر، زۆر بوون ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیا بۆ هاوكاریكردنی لبنان هاتنه سه‌رخه‌ت. پێگه‌ی "فه‌رفیش"یش هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه‌م نین ئه‌و ئه‌ستێره ناودارانه‌ی دنیا كه هاوكاریی مادیی لبنانیان كردووه.
به بڕی 100 هه‌زار دۆلار هاوكاریی لبنانیان كردووه
جۆرج كلۆنی و هاوسه‌ره‌كه‌ی پارێزه‌ر ئه‌مه‌ل كلۆنی، به بڕی 100 هه‌زار دۆلار هاوكاریی لبنانیان كردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن كاره‌ساته‌كه‌ی لبنان شتێك نییه مرۆڤ به ئاسان ببینێ، بۆیه هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته و هاووڵاتییانی، به ئه‌رك ده‌زانین.
ئینریكی ئیگلیسیاس كه گۆراینبێژێكی ناوداری ئیسپانیایه، ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و بڕ پاره‌یه بدات كه بۆ لبنان ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه ده‌دات كه هاوكاریكردنی لبنانییه‌كان و به‌تایبه‌تی بۆ منداڵه‌كانیان، به ئه‌رك ده‌زانم. هاوكاریكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له رێێی رێكخراوێكی خێرخوازیی بووه.
جنیڤه‌ر لۆبیز كه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری ئه‌مه‌ریكایه، له ڕێی خاچی سووری لبنانییه‌وه بڕێك پاره‌ی بۆ لێقه‌وماوانی لبنان ناردووه، ئه‌ویش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانی له‌م كاره‌ساته‌دا رۆڵی خۆی ببینێ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕه پاره‌كه بدات كه چه‌نده.
سیلین دیون كه له دنیادا به گۆرانیبێژه‌كه‌ی فیلمی "تایتانیك" ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ جیا له هاوكاریكردنی لبناییه‌كان ئه‌وانی لێیان قه‌وماوه به بڕێك پاره كه ئه‌وه‌یان ئه‌ركی مرۆڤایه‌تییه، له‌وه زیاتر له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كاره‌ساته له لبنان رووی داوه، رۆژانه نزا ده‌كه‌م و نوێژ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
بریانكا چۆبرا كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای بۆڵیووده، ده‌ڵێ رووداوه‌كه‌ی لبنان تاساندمی، رۆحم له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له‌وێ تووشی زیانی گیانی بوون، بۆیه هاوكاریكردنی لبنانییه‌كان به ئه‌رك ده‌زانم و ده‌بێ هه‌موومان خه‌میان لێ بخۆین.