مانه‌وه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و پله‌تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌یه‌كی تری گه‌نده‌ڵی و ڕۆتینی ئیداری له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ، داوا ده‌كرێ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان راسته‌وخۆ چاودێری ئیداره‌ی دامه‌زراوه‌كان بكات.
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی دووپاتی له نه‌هێشتی ڕۆتین و تاوانه‌كانی تری گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گۆڕانكاریش له پۆسته ئیدارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ.
مانه‌وه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ر و پله‌تایبه‌ته‌كان له شوێنه‌كانیان هۆكارێكی تری ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و دروستی زنجیری گه‌نده‌ڵییه
به بڕوای شاره‌زایان مانه‌وه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ر و پله‌تایبه‌ته‌كان له شوێنه‌كانیان هۆكارێكی تری ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و دروستی زنجیری گه‌نده‌ڵییه، وه‌ك له چوارچێوه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانیشدا له چوار ساڵ زیاتر توانای نوێگه‌ری له‌و كه‌سه‌دا نامێنێت.
موشیر ره‌شید ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌و كێشه‌یه ده‌كات و ئه‌وه‌یش به سه‌رچاوه‌یه‌كی تری گه‌نده‌ڵی و ڕۆتین له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت داده‌نێت.
یاسای چاكسازی به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات
موشیر ره‌شید بۆ "وشه" گوتی، له یاسای چاكسازی تێیدایه كه پله‌تایبه‌ته‌كان پێویسته ڕێكبخرێنه‌وه و چه‌ند مه‌رجێك هه‌بێت بۆ دامه‌زراندنی پله‌تایبه‌ته‌كان و ئه‌وه‌یش له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بریاری له‌سه‌ر درا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی یاسای له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌یش كرد كه یاسای چاكسازی به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات. دووپات ده‌كاته‌وه "له‌و كابینه‌یه چاره‌سه‌ری مانه‌وه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له پۆسته‌كان ده‌كرێت".
پێشتر "وشه" به داتا ئه‌وه‌ی بڵاو كردبووه‌وه كه هه‌شت ڕاوێژكار زیاتر له 20 ساڵه له پۆسته‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه و هه‌شت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش 20 ساڵه له شوێنه‌كانی خۆیانن، هاوكات شه‌ش بریكاری وه‌زیر 15 ساڵه له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و 129 راوێژكاریش به هه‌مانشێوه.
له‌و زانیارییانه‌ی "وشه" به ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌وه ڕوو كه 174 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی 11 تا 15 ساڵه له پۆسته‌كانیاندان.
ئه‌گه‌ر نموونه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و پۆستانه بهێنینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه گه‌نده‌ڵییه‌كه چۆن ده‌كرێ؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێكی حكوومی بێت و زیاتر له شه‌ش ساڵ له پۆسته‌كه‌یدا بێ، لانی كه‌م به ته‌واوی شاره‌زای رێڕه‌وی ئیداری و خه‌رجیی بانكه‌كه‌ی بووه، بۆیه زۆرجار ده‌بنه هاوبه‌ش له كڕین و هه‌رشتێكی تر كه له بانكه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات.
ئه‌و كه‌سه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بێت و بودجه‌یه‌كی زۆری مانگانه و خه‌رجییه‌كی زۆری هه‌بێت، ئه‌وه به ته‌واوی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ده‌بێته چه‌ند قات
ئه‌گه‌ر بیهێنینه به‌رچاو كه ئه‌و كه‌سه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بێت و بودجه‌یه‌كی زۆری مانگانه و خه‌رجییه‌كی زۆری هه‌بێت، ئه‌وه به ته‌واوی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ده‌بێته چه‌ند قات. جیا له‌وه‌ی ده‌یان واسیته و خزمخزمێنه و ڕۆتین ده‌كه‌وێته ناو كاره‌كانیه‌وه یان كاتێك پاداشتێكی گشتیی دێت بۆ فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڕێیه‌تی و به گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كانیدا دابه‌شی ده‌كات.
شاره‌زایان پێیان وایه كه پێویسته مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به ته‌واوی بكه‌وێته چاودێری ناو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌رپرسه ئیداری و كارگێڕییه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان رۆتین و گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌ن وه‌ك له گه‌نده‌ڵیدا چه‌مكێك به‌كار ده‌هێنرێ كه "وه‌ك زنجیر وایه و ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی بپچڕێنرێ، ئه‌وا كۆتایی دێت".
په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕوایان به چاكسازی هه‌یه، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چاودێری جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یش وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه په‌رله‌مانی كوردستان به وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات.
باسی له‌وه‌یش كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی رژده‌وه ته‌واوی بڕگه و ماده‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كات. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كانیش له‌و چوارچێوه‌یه ده‌بێت و پێی وایه پێویسته هه‌ر پۆستێكی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له چوار ساڵ زیاتر نه‌بێت.
یاسای چاكسازی دوای ڕه‌وانه‌كردنی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له دانیشتنی ئاسایی ژماره 15ی رۆژی 16/1/2020 په‌رله‌مانی كوردستان یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.