پسپۆڕانی ته‌ندروستی دوای چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، دانانی په‌رداخه ئاو له‌لای سیسه‌م یان جێی نوستن، چه‌ند زیانێكی هه‌یه.
چه‌ندان زیانی هه‌یه و شیاوی خواردنه‌وه نییه
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك له ته‌نیشت سه‌ریان له‌كاتی خه‌و دایده‌نێن و شه‌وانه چه‌ند جارێك لێی ده‌خۆنه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان زیانی هه‌یه و شیاوی خواردنه‌وه نییه.
زیانه‌كانی دانانی ئاو له ته‌نیشت جێی نوستن ئه‌مانه‌ن:
_ شه‌وانه ده‌یان جۆره مێرووی نه‌بینراوی تێده‌چێت، تۆ كه له خه‌و به‌خه‌به‌ر دێیت و تینووته، به چاوی خه‌واڵووه‌وه لێی ده‌خۆیته‌وه هه‌ست ناكه‌یت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و مێرووانه چه‌ند میكرۆب و پیسی كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه‌ت.
_ خۆڵ و ته‌پوتۆزی ژووره‌كه‌ت به‌هۆی داگیرساندنی پانكه یان موبه‌ڕیده یان جووڵانی خۆته‌وه تێده‌چێت، ڕه‌نگه له‌دوای خواردنه‌وه‌ی تووشی هه‌ستیاریت بكات.
_ مانه‌وه‌ی ئاو له شوێنێكدا بێ ئه‌وه‌ی قه‌پاغی هه‌بێت، وا ده‌كات زیاتر گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بمژێت، بۆیه له كاتی خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه هه‌ست به گۆڕینی تامه‌كه‌ی ده‌كه‌یت و زیانیش به ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت.
_ ئه‌گه‌ر ئاوت له ته‌نیشت بێ، به‌رده‌وام شه‌وانه خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه لێی ده‌خۆیته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆرتر بۆ میزكردن هه‌ستیت و له به‌یانیشدا هه‌ست به ماندوویه‌تی و تێكچوونی سیستمی خه‌و ده‌كه‌یت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن: له‌دوای خواردنی ژه‌می ئێواره ئاساییه هه‌ست به تینوویه‌تی بكه‌یت، بۆیه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌وه‌دا هه‌وڵ بده حه‌وت بۆ هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه، تا له‌كاتی خه‌ودا پێویستت پێی نه‌بێت.