ئەندامانی نەوەی نوێ بەکۆمەڵ دەست لەکار دەکێشنەوە

:: AM:11:18:12/08/2020 ‌
ژمارەیەك لە سەركردە و هەڵسووڕاوی نەوەی نوێ‌ لە سنووری بادینان، وازهێنانی خۆیان لە نەوەی نوێ‌ ڕاگەیاند و چیتر خۆیان بە لایەنگر و كادری حزبەكەی شاسوار نازانن.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، ژمارەیەك لە سەركردە و كادری باڵای نەوەی نوێ‌ لە سنووری پارێزگای دهۆك وازهێنانی خۆیان لە نەوەی نوێ‌ ڕاگەیاند.

نامانەوێ بەشێوەیەكی نادروست ئاراستە بكرێین
ئەو كادر و سەركردانەی نەوەی نوێ‌ ڕایان گەیاند، ئێمە چیتر پێوەندیمان بە حزبەكەی شاسوار نەماوە و نامانەوێ بەشێوەیەكی نادروست ئاراستە بكرێین، دەمانەوێ خۆمان خاوەن بڕیاری خۆمان بین و خۆمان بڕیاری خۆمان بدەین.

باسیان لەوەش كرد، ئێستە بڕیارمان داوە لەناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژە بە خەباتمان بدەین و چیتر ئامادە نین كات و تەمەنی خۆمان بۆ بەرژەوەندی كەسێكی بازرگان بەفیڕۆ بدەین.

وازهێنانی ئەو كەسانە لە كاتێكدایە سەرۆكی ئەو حزبە چەندان كەیسی لەسەرە وەك دۆسیەی تۆمار و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ڕووتی ئەندامانی و خواردنی پارەی هاووڵاتییان بەناوی پڕۆژە و قازانج.



وشە - رامیار جەواد