به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌واڵی نادروست له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، فه‌یسبووك ده‌ستی به كۆنترۆڵكردنی هه‌واڵه‌كان كرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا حه‌وت ملیۆن هه‌واڵی نادروستی سڕییه‌وه.
كۆمپانیای
فه‌یسبووك له ڕاگهیهنراوێكیدا بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنان هه‌واڵی نادروست و چه‌ندان بابه‌تی زێده‌ڕۆ و مه‌ترسیدار كه هیچ زانستی نه‌بوون له‌ڕێی ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانی فهیسبووكهوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان كردووه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته توانیویانه له ماوه‌ی مانگی نیسان تا مانگی حوزه‌یران، حه‌وت ملیۆن هه‌واڵ و پۆستی نادروست كه له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه بسڕنه‌وه.
98 ملیۆن هه‌واڵی تر ئاگاداریی به خاوه‌نه‌كانیان داوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كۆمپانیاكه له‌باره‌ی 98 ملیۆن هه‌واڵی تر ئاگاداریی به خاوه‌نه‌كانیان داوه كه به وردتر هه‌واڵه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی خۆیان ئه‌م هه‌واڵانه بۆیه ناسڕێنه‌وه چونكه نادروست نین، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یان تێدایه و ده‌بێت چاك بكرێن.