ئەو خواردنانەی بەرگریت بەهێز دەکەن

:: PM:08:17:12/08/2020 ‌

ئێستە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و نەبوونی ڤاکسینێکی جێگیر بۆی باشترین کار ئەوەیە کە ئەو خۆراکانە بخۆین کە بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و لە ڤایرۆسەکە و چەندان دەردی تر دەمانپارێزن.

شارەزایانی تەندروستی لە ماڵپەڕی ''healthline'' ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە چەند خۆراکێک هەن بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و خرۆکە سپییەکانی دژ بە نەخۆشی زیاد دەکەن، ئەوەیشیان گوتوە کە بێگومان بەرگری جەستەی مرۆڤ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام دەبێت ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بیت، بۆ ئەوەی بەرگری لەش بەهێز بێت و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکان کەمبێتەوە.

ئەم چەند خۆراکە بەتەواوەتی جەستەت لە نەخۆشی پاک دەکاتەوە و بەرگریت بەهێز دەکات:

''میوە ترشەکان، بیبەری سوور، برۆکلی، سیر، زەنجەفیل، سپێناخ، ماست، بادەم، گوڵەبەرۆژە، بەهارات، چای سەوز، کیوی، سینگی مریشک و خواردنە دەریاییەکان بەتایبەت ماسی سەلەمۆن''، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەکانیان کە بە ''دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی و بی و دی و ئۆمێگا سێ'' دەوڵەمەندن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان