فڕەنسا دژی توركیا هێز رەوانە دەكات

:: AM:09:47:13/08/2020 ‌
لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و ئەوروپا لەبارەی سەرچاوەكانی گازی دەریای ناوەڕاست، ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا باسی لە ناردنی هێز بۆ ناوچەكە دەكات.

سەرۆكی فڕەنسا پێداگری لەوە كردووە بەشێوەیەكی كاتیش بێ پێویستە هێزەكانی خۆی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پەرە پێ بدات.

توركیا بەمەبەستی گەڕان بەدوای گازی سروشتی كەشتییەكی رەوانە كردووە و فڕەنساش داوای كردووە دەستبەجێ ئەم چالاكییانە بوەستێنرێن.

ئیمانۆیل ماكرۆن هەنگاوەكەی توركیای یەكلایەنە هەژمار كردووە و داواشی كردووە وێڕای وەستاندنی چالاكییەكان دەرگای دانوستان بكاتەوە.

كەشتییە تایبەتییەكەی توركیا بۆ گەڕان بەدوای وزە، بە پاڵپشتی هێزێكی دەریایی ئەو وڵاتە هاتووەتە نزیك ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست
كەشتییە تایبەتییەكەی توركیا بۆ گەڕان بەدوای وزە، بە پاڵپشتی هێزێكی دەریایی ئەو وڵاتە هاتووەتە نزیك ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و ئەو شوێنەش كاری تێدا دەكات یۆنان بە بەشێك لە وڵاتەكەی هەژماری دەكات.

بەگوێرەی بی بی سی دواین جار یۆنان و توركیا لە ساڵی 1974 دوای هێرشی توركیا بۆ سەر قوبرس، كەوتوونەتە ناو جەنگەوە.

توركیا و یۆنان ئەندامی ناتۆن و جگە لەو دوو وڵاتە هەریەك لە قوبرس ئیسرائیل، لیبیا و میسریش بە هی خۆیانی دەزانن. 

ماكرۆن گوتوویەتی پێگەی سەربازیی خۆی لە دەریای ناوەڕاست بەهێز دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت یاسا نێودەوڵەتییەكان بسەپێنێت.

فڕەنسا دژی ئەو هەنگاوەی توركیاشە بۆ رەوانەكردنی هێز بەرەو لیبیا، بۆیەش پێشبینی رووداوی نوێ لە ناوچەكە دەكرێت.



وشە - سلێمان تاشان