له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری دنیا ئێسته ده‌مامك به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام زۆریان چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ك ده‌ستدان له ڕووپۆشی ده‌مامكه‌كه ده‌كه‌ن، وا ده‌كات له‌جیاتی پاراستن له كۆرۆنا، مه‌ترسیی تووشبوون زیاتر بكات.
ئێسته به‌كارهێنانی ده‌مامك له سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان كراوه به ئه‌رك و ڕێ به هیچ كه‌سێك نادرێت بێ ده‌مامك به‌ناو شه‌قام و بازاڕه‌كانیشدا بسووڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی تووشبووانیش زۆریان خۆیان پاراستووه و ده‌مامكیان به‌كار هێناوه، به‌ڵام به هه‌ڵه.
به‌رچاوترین هۆکاری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ڵه به‌كارهێنانی ده‌مامكه
دكتۆر تۆڵه فه‌ره‌ج مامۆستای زانكۆی پزیشكیی هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك به "وشه"ی گوت: چه‌ندان هۆكار هه‌ن كه ڕێخۆشكه‌رن له زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووان، به‌رچاوترینیان هه‌ڵه به‌كارهێنانی ده‌مامكه كه زۆر به ئاسانی ڤایرۆسی كۆرۆنـــا به ناو هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، كاتێك باس له ناته‌ندروست به‌كارهێنانی ده‌مامك ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست لێی به‌ركه‌وتنی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ده‌مامكه به ده‌ستمان و ده‌م و لووتمان یان له شوازی فڕێدانی ده‌مامكه‌كه، ڕه‌نگه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنـا بێت له‌كاتی به‌كارهێنانی، یان له‌كاتی به‌كارهێنانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌مامك و بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه ئایا ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ده‌مامكه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه یان نا، هاووڵاتییان به ئاسانی تووشی كۆرۆنا بكات.
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆر دووباره ده‌كرێنه‌وه:
_نه‌شووشتنی ده‌سته‌كان پێش به‌كارهێنانی ده‌مامك كه ڕه‌نگه ده‌سته‌كانت هه‌ڵگری ڤایرۆس بن.
_ به‌ركه‌وتنی ده‌سته‌كان به ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ده‌مامك.
_ به‌كارهێنانی ده‌مامك به شلی به ڕوودا ڕێخۆشكه‌ره له بڵاوبوونه‌وه و تووشبوون به په‌تای كۆرۆنـــا.
_ به‌كارهێنانی هه‌مان ده‌مامك بۆ چه‌ندان جار و بێ گوێدانه ڕێكاره‌كان و شێوازی پاككردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌مامك.
_ له‌كاتی لادانی ده‌مامك به شێوازێكی هه‌ڵه و به‌ركه‌وتنی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی به ده‌م و لووت و ده‌ست.
_فڕێدانی ده‌مامك له شوێنی نه‌گونجاو و به‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر له‌گه‌ڵ ده‌مامكی به‌كارهاتوو كه ڕه‌نگه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.
_دووباره نه‌شووشتنی ده‌سته‌كان له‌كاتی فڕێدانی ده‌مامك.