كۆمپانیایه‌كی خشڵ و كه‌لوپه‌لی جوانكاری ئیسرائیلی ماسكێكی به نرخی 1.5 ملیۆن دۆلار بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنا، ئه‌مه‌یش به گرانترین ماسك ناو ده‌برێ له جیهان و زۆربه‌ی میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای ییڤێل و خاوه‌ن و دیزاینه‌ری ماسكه‌كه "ئیسحاق لیڤی" ئاشكرای كرد، كه خۆی دیزاینی ماسكه‌كه‌ی كردووه و به زێڕی ڕه‌نگ سپی و سێ هه‌زار و 600 پاره‌چ ئه‌ڵماسی سپی و ڕه‌ش توانیویه‌تی ماسكه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 1.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سێ هه‌زار و 600 پارچه ئه‌ڵماس له دروستكردنی به‌كارده‌هێنرێت
زیاتر
گوتی، كێشی ماسكه‌كه ته‌نیا 270 گرامه و له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكه‌وه داواكراوه و هاوشێوه‌ی ماسكی ئێن 99 كار ده‌كات و مرۆڤ له ڤایرۆسه‌كان به گشتی و كۆرۆنا به تایبه‌تی ده‌پارێزێت. له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌وه لیڤی ئاماده نه‌بوو ناوی و زانیاری له‌باره‌وه ئاشكرا بكات و به ته‌واوی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، به‌ڵام ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتدپرێسی ئه‌مه‌ریكی له ڕێی زانیارییه‌كانیه‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له سه‌رمایه‌دارانی چین كه له ئه‌مه‌ریكا دژی، داوای دروستكردنی ئه‌و ماسكه‌ی كردووه و پێویسته پێش كۆتایی ئه‌مساڵیش كاره‌كانی ته‌واو ببێت.
لیڤی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆی كاره‌كه ته‌واو بكه‌ین، خۆم و 25 كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌م خه‌ریكی كاركردنین له‌سه‌ر ئه‌و ماسكه و كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین و زێڕ و ئه‌ڵماسه‌كان به‌وشێوه‌یه ده‌بڕین و ڕێكی ده‌خه‌ین كه دیزاینمان بۆی كردووه.