زۆرن ئه‌و قوتابیانه‌ی نابینان له قوتابییه‌كانی هاوڕێیان سه‌ركه‌وتووترن، له شارۆكه‌ی سه‌یدسادق قوتابیه‌كی نابینا له به‌شی وێژه‌ی كۆی نمره‌ی كۆتایی ساڵی %96 دووەم بووە لە پۆلی 12، ئه‌وه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره.
هه‌رژین بورهان ده‌رچووی قۆناغی 12 به‌شی وێژه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌راوی سوبحان ئاغا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خوێندنم هه‌بوو، شه‌وانه سه‌عات یه‌كی شه‌و ده‌خه‌وتم و سه‌عات پێنجی به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستام و ده‌ستم ده‌كرد به خوێندن له وانه‌كانم تا سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ، له‌و نێوه‌نده‌دا ڕێستم وه‌رده‌گرت، پاشان سه‌عات یه‌كی نیوه‌ڕۆ ده‌ستم به خوێندن ده‌كرد تاكو سه‌عات 10ی شه‌و ئیتر ده‌خه‌وتم.
زیاتر گوتی، له نێوان سه‌عات و نیوێك خوێندن من ڕێستێكی پێنچ بۆ ده خووله‌كیم وه‌رده‌گرت، له 24 سه‌عاتدا 17 سه‌عات ده‌مخوێند، ئامانجم زۆر له‌وه زیاتربوو به‌ڵام سوپاس بۆ خوایش توانیوومه كۆی نمره‌كه‌م نزیك بێت له %96 ئه‌وه بۆ منێكی نابینا جێگای خۆشحاڵییه و ئامانج هه‌بووه بگه‌مه پله‌یه‌كی باشی خوێندن له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوواناوه‌ندیش هه‌میشه ئاستی نمره‌كانم زۆر به‌رزبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ڕێ‌ى میمۆریه‌وه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی شه‌پۆلی ده‌نگی وانه‌كان زۆرینه‌یان ڕێكۆردكراون بۆمان گوێم لێ ده‌گرته‌وه، چه‌ند وانه‌یه‌كیشی له ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌ده‌ست ده‌خست و ده‌مخوێند تێیدا، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا مامۆستا وه‌ڵامه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، من وه‌ڵامه‌كان ده‌ده‌مه‌وه، مامۆستایه‌كیش تایبه‌ت كراوه به‌وه‌ی وانه‌كان له‌ده‌می منه‌وه ده‌خاته سه‌ر كارتی تاقیكردنه‌وه‌كه.
ڕوونى كرده‌وه، ده‌بێت قوتابی 20 ده‌قه پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و قوتابخانه به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵبگرێت و پرسیار نه‌كات تاكو هیچ له مێشكی زیاتر كه‌ڵه‌كه نه‌بێت و هیچش نه‌ترسێت، به‌هێمنی ده‌ست بكات به تاقیكردنه‌وه.
ڕاى گه‌یاند، "دایكم له پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه تاكو ئێسته قۆناغی دوانزه‌م ته‌واو كردووه زۆر هاوكارم بووه، خاڵێكیشم هه‌یه زۆر هاوكارم بووه له‌وه‌ی له ڕێ‌ى میمۆریه‌وه وانه‌كانی بۆ ده‌ست خستووم، هاوڕێكانم سوپاس بۆیان هه‌میشه هه‌ر شتێك له قوتابخانه پێویستم پێیان بوبێت هاوكاربوون."
زیاتر ده‌ڵێ، هه‌رخۆم وانه‌م خوێندووه مامۆستایی تایبه‌تم نه‌بووه له قوتابخانه‌ی حكوومی خوێندوومه، به باشیش توانیوومه له قۆناغه‌كانی خوێندن سه‌ركه‌وتووبم.
ده‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت له كام كۆلیژ درێژه به خوێندن بدات، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانج زۆر گرنگه به تایبه‌ت بۆ قوتابی ده‌بێت له خوێندنیدا ئامانج دیاری بكات ئێسته من ده‌مه‌وێت له كۆلیژی یاسایی زانكۆی سلێمانی درێژه به خوێندنه‌كه‌م بده‌م و ئامانجم، هیوا و ئومێد به‌بێ هه‌وڵدان بۆی هه‌مووی ده‌بێت به فه‌شه‌ل بۆیه ده‌بێت هیوا و ئومێد هه‌وڵ و ئامانجی له پشتبێت.
له كۆتایدا گوتى، داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌م هاوكاری قوتابیانی نابینا بێت چونكه ناكرێت قوتابی نابینا به خێر و هاوكاری ڕێكخراو وانه‌ی ده‌نگی ده‌ست بكه‌وێت پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌واوی وانه‌كان له قۆناغه‌كان ڕێكۆرد بكات بۆ قوتابیان، هاوشێوه‌ی چۆن په‌رتووك بۆ قوتابیان به‌گشتی دابین ده‌كات، له تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا مامۆستای تایبه‌ت مه‌ندیان بۆ دابین بكه‌ن نموونه من تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی عه‌ره‌بیم هه‌بوو به‌ڵام مامۆستای كوردیان بۆ دانابووم ئه‌وه‌یش بووه هۆی كه‌متركردنی نمره‌كانم.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ