بۆ كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەری نوێ‌ دەخرێتە ڕوو

:: AM:09:49:15/08/2020 ‌
ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، پێویستە كورد بۆ چارەسەری كێشەكانی بەشێوەی دەستووری، كێشەكانی بباتە دادگای فیدڕاڵ.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئاب، ئەردەلان محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، دادگای فیدراڵ یەكێك لە دەزگا گرنگەكانی سیستمی فیدراڵی بە بوونی كێشە لە سیستمی فیداڵی ئاساییە و دەكرێت رۆژانە كێشەی نوێ لە نێوان هەرێم و ناوەند دروست ببێت.

بەڵكو چارەسەری كۆتایی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە
ئەندامەكەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوونی كردووەتەوە، تاكە چارەسەریش دانیشتن و كۆبوونەوە نییە، بەڵكو چارەسەری كۆتایی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە.

باسی لەوەش كردووە، ئێمە بەشدارین لە دامەزراندن و پێكهاتەی ئەم دادگایە كە بەشدارین بە چەندان دادوەر، بۆچی پەنا بۆ دادگاكە نابەین، هەروەها ئێمە دادوەرمان هەیە لەم دادگایە و دەزانین چارەسەری كۆتایی بە بڕیاری دادگا دەبێت، بێگومانیشم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەیان پارێزەری ڕاوێژكاری هەیە بۆ ئەو بابەتە.

بەهۆی بڕیاری سیاسیی عێراق، ماوەی چەند مانگێكە بەشە مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگرتووە، ئەوەیش بووەتە هۆی خراپبوونی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد