مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی 74همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، پیرۆزبایی 74مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و له دایكبوونی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو كوردستانییهكی تێكۆشه‌ر و دڵسۆز و به تایبه‌تی هه‌موو لایه‌نگر و ئه‌ندام و سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌كه‌م.
" دامه‌زراندنی پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین و سه‌رده‌میانه‌ترین حزبی دیموكرات و جه‌ماوه‌ری، له فراوانترین پانتایی جیۆگرافی له سه‌رانسه‌ری كوردستان، وه‌رچه‌رخانێك بوو له خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، كه هه‌مو ئازادیخوازێكی له ژێر چه‌تر و ڕێبه‌رایه‌تی باوكی نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانی نه‌مر كۆ كرده‌وه و رۆحی به‌رگریكردن و خۆڕاگری له ناخی هه‌موو نیشتمانپهروهرێكدا زیندوو كرده‌وه". مه‌سروور بارزانی وا ده‌ڵێت.
پارتی خاوه‌نی سه‌دان داستان و سه‌ركه‌وتنه و چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی مێژوویی بۆ گه‌لی كوردستان به ده‌ست هێناوه
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به درێژایی مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان، پارتی خاوه‌نی سه‌دان داستان و سه‌ركه‌وتنه و چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی مێژوویی بۆ گه‌لی كوردستان به ده‌ست هێناوه و قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین بووه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كاندا و هه‌موو ئازادیخوازێك له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
باسی له‌وه كردووه، پارتی و بارزانی بوون به ڕه‌مزی داكۆكیكردن له مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان . بۆیه‌ش په‌لاماری دوژمنان پێش هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌ر پارتییه. بڕوای نه‌گۆڕی پارتی له خه‌باتی به‌رده‌وام و خۆنه‌چه‌ماندن، وای كرد له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پارته تێكوشهرهكانی تر، كیانی كوردستانی بێته سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی جیهانی.
ھه‌رێمه‌كه‌مان و ناوچه‌كه، گیرۆده‌ی قه‌یرانی سه‌ختی ته‌ندروستی و ئابووری بووه‌ته‌وه
مه‌سروور بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ڕابهرێكی نیشتمانی، چ له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی دوژمنان و تیرۆریستان و چ له سه‌ر ئاستی دیپلۆماسیی جیهانی، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی سه‌رخست و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی له كوردستان زیاتر به‌رجه‌سته كرد و ئومێد و بڕوا به‌خۆبوونی گه‌له‌كه‌مانی به مافه ڕه‌واكانی زیندوو كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه كه ھه‌رێمه‌كه‌مان و ناوچه‌كه، گیرۆده‌ی قه‌یرانی سه‌ختی ته‌ندروستی و ئابووری بووه‌ته‌وه، باشترین ڕێكار بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، به‌ر له ھه‌ر شتێك یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستانه، هیوادارم گشت لایهكـ، به‌رپرسیارانه تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ھه‌میشه، به‌سه‌ر كۆسپ وسهختییهكان زاڵ بین و هه‌موو كێشه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش له ڕێی ئاشتی و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.