ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كرد كه تێیدا چاته‌كانی ئینستاگرام ''دایرێكت'' ده‌گوازێته‌وه مه‌سنجه‌ر، هاوشێوه‌ی چاته‌كانی فه‌یسبووك كه ته‌نیا له‌ڕێی مه‌سنجه‌ره‌وه ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای فه‌یسبووك وه‌ك خاوه‌ندارییه‌تی بۆ ئینستاگرام چاته‌كانی ئه‌و تۆڕه كۆمهڵایهتییهیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مه‌سنجه‌ر، ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند كه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م گواستنه‌وه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند سه‌ركه‌وتووه و به‌كارهێنه‌رانیش پێی ڕازین، دواتر له نوێترین ئه‌پده‌یتی مه‌سنجه‌ر جێگیر ده‌كرێت.
له نوێترین ئه‌پده‌یتی ئینستاگرام ئایكۆنی دایرێكت له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئاپه‌كه نامێنێت و ده‌گۆڕێت بۆ ئایكۆنی مه‌سنجه‌ر
ئه‌وه‌ی گوتراوه كه له نوێترین ئه‌پده‌یتی ئینستاگرام ئایكۆنی دایرێكت له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئاپه‌كه نامێنێت و ده‌گۆڕێت بۆ ئایكۆنی مه‌سنجه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك به ئاسانی كۆنترۆڵی چاته‌كانی بكات له‌ڕێی یه‌ك پلات فۆڕمه‌وه.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.