ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نرخی تاقیگە و سەنتەرە پزشکییەکان فەتوای دەرکرد

:: PM:01:18:19/08/2020 ‌

 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لەسەر نرخی تاقیگە و سەنتەرەكان و پزیشكان، فەتوایەكی نوێی دەركرد و ڕای دەگەیەنێت، هەر پشكنینێك پێچەوانەی یاسا بكرێت، حەرامە.

هەر پشكنینێك و دەرمانێك بە نەخۆش بدرێت و پێچەوانەی یاسا بێت، حەرامە
ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی ئاب، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی كەرتی تەندروستی فەتوایەكی نوێی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، هەر پشكنینێك و دەرمانێك بە نەخۆش بدرێت و پێچەوانەی یاسا بێت، حەرامە.

ئەو ئەنجوومەنە ڕوونی كردووەتەوە، هەر دەرمانێك لە كوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرنەچووبێت یان بەسەرچووبێت یان بە نایاسایی هێنرابێتە هەرێمی كوردستان، حەرامە بە نەخۆش بدرێت.

باس لەوەش كراوە، هەر جۆرە ڕێككەوتنێك لە نێوان پزیشك و دەرمانخانە بكرێت لەسەر بەرژەوەندی نەخۆش، حەرامە.

لە كۆتایی فەتواكەدا هاتووە هەر كەسێك پزیشك و دەرمانساز نەبێت و ئەو كارە بكات، تووشی گوناه دەبێت و لەهەر كاردانەوەیەكی خراپ تۆمەتبار دەبێت.

ئەو فەتوایەی ئەنجوومەنەكە لە كاتێكدایە پێشتر چەندان جار هێنانی دەرمان بەشێوەیەكی نایاسایی ڕێگریی لێ كراوە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیش گیراون.


 



وشە - زریان تەها