ئه‌ڤین باسڵ، كچه كوردێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له پێشبڕكێیه‌كی پیانۆژه‌نینی تایبه‌ت به منداڵانی ته‌مه‌ن حه‌وت بۆ 13 ساڵ، پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێنا.
له‌وباره‌یه‌وه باسڵ سه‌باح، باوكی ناوبراو به "وشه"ی راگه‌یاند، پێشبڕكێكه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، جگه له ئه‌ڵمانه‌كان، منداڵانی ژماره‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی تری نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیای تێدا به‌شدار بوو، له ئه‌نجامیشدا شه‌وی رابردوو له رێوه‌ڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی پارێزگاری به‌رلین، ئه‌ڤین به باشترین پیانۆژه‌نی ته‌مه‌نی خۆی له نێوان 350 به‌شداربووی تر، هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌و كچه پیانۆژه‌نه كه ئێسته ته‌مه‌نی 10 ساڵه، له ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه راهێنانی پێ ده‌كرێت و هاوكاتیش له قوتابخانه‌ی موزیك ده‌خوێنێت و قۆناغی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه، پێشتریش به‌شداری چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی تری كردووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی