كه‌مال مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ساڵانێكه دراون به وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ پڕۆژه، به‌ڵام كاریان تێدا نه‌كردووه.
لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە تا ئێستە چوار زەویمان لە وەبەرهێنەران وەرگرتووەتەوە
* له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی چ فه‌رمانێكتان بۆ هاتووه؟
ئێسته به فه‌رمی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان بڕیارمان بۆ هاتووه، ئه‌و زه‌وییانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌شێوه‌ی موساته‌حه دراون به وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه دروست بكه‌ن، له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی كه دیاری كراوه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره ده‌بێت پڕۆژه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام نه‌یكردووه، داوامان لێ كراوه ئه‌و زه‌وییانه وه‌ربگرینه‌وه.
* له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی ده‌ستتان كردووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره؟
به‌ڵێ، له دوای ئه‌وه‌ی بڕیارمان پێ گه‌یشت، ئێسته چوار له‌و زه‌وییانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو درابوون به وه‌به‌رهێنه‌ر، به‌ڵام هیچ پڕۆژه‌یان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كان دروست نه‌كردبوو، لێمان وه‌رگرتوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند زه‌وییه‌كی تر هه‌ن كه ئه‌وانیش له داهاتوودا وه‌ریان ده‌گرینه‌وه، چونكه ساڵانێكه به موساته‌حه دراون بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یان له‌سه‌ر دروست بكرێت، به‌ڵام نه‌كراون.
* ژماره‌ی ئه‌و زه‌وییه موساته‌حانه چه‌نده كه ده‌بێت ئێوه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه وه‌ریان بگرنه‌وه؟
دوو زه‌وی له پێنجوێن، دوو له سه‌یدسادق، یه‌ك زه‌وی له شارۆكه‌ی ته‌كێ، چوار زه‌وی له ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌كانیان ته‌واو كردووه و ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره وه‌رده‌گیرێنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌ر شاره‌وانییه‌كان.
زه‌وییه‌كی 42 دۆنمی دەستنیشان كراوه و ده‌ست كراوه به دروستكردنی کارگەی ریسایكلین
* یاساكه چۆن باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كردووه ؟
یه‌كه‌م، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه به گرێبه‌ستی بانه‌وانی (موساته‌حه) دراون، به‌ڵام له ماوه‌ی یاساییدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان نه‌كراوه. دووه‌م، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان پێ دراوه، به‌ڵام ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان نه‌كردووه.
* له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كان كێشه‌یه‌كی زۆری خۆڵ و خاشاك هه‌یه و رۆژانه به هه‌زاران تۆن خۆڵ كۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ریسایكلین نییه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك خۆڵه‌كه بچێته ریسایكلین و له لایه‌كی تریشه‌وه كێشه‌ی فڕێدانی خۆڵ چاره‌سه‌ر بكرێت؟
ئێسته له شاره‌دێی ته‌كێ له چه‌مچه‌ماڵ، ته‌نده‌رێك بۆ كۆمپانیای شكار ده‌رچووه و زه‌وییه‌كی 42 دۆنمی بۆ دیاری كراوه و ده‌ستی كردووه به دروستكردنی ریسایكلین به به‌های 13 ملیار دینار، له داهاتوودا ته‌واوی خۆڵ و خاشاكی شارۆكه‌ی دووكان و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌داغ بۆ ئه‌و ریسایكلینه ده‌چێت.
زیاتر له 20 پڕۆژه له كاردان و حكوومه‌ت هاوكاری باشی كردووین بۆ جێبەجێکردنیان
* ئه‌ی چی بۆ هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و پێنجوێن و هه‌ورامان كراوه، ئه‌وانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه؟
ته‌نده‌رێك ئاماده كراوه بۆ دروستكردنی ریسایكلینێك له شارۆكه‌ی سه‌یدسادق، هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی پاككه‌ره‌وه له‌و سنووره كارگه‌ی ریسایكلین دروست ده‌كات و ده‌توانرێ ته‌واوی خۆڵ و خاشاكی ئه‌و سنووره كه رۆژانه سه‌رووی 500 تۆن ده‌بێت، كۆ بكرێته‌وه و ریسایكلین بكرێت.
* له‌باره‌ی یاسای تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆ‌كان چی كراوه؟
ته‌واوی 40 شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست بكه‌ن له چوارچێوه‌ی یاساكه، ئه‌و خانووانه كه زیاده‌ڕۆن تۆمار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی تاپۆ بكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند رێنوێنی و مه‌رجێك هه‌یه، له‌وانه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خۆی له‌ناو خانووه‌كه بێت نه‌ك دابێتی به‌كرێ، هه‌روه‌ها رووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ی بۆ سه‌نته‌ری شار، بۆ شارۆكه و شاره‌دێكان دیاری كراوه، سه‌نته‌ری شار نابێت 200 مه‌تر زیاتر بێت، شارۆكه 250 مه‌تر و شاره‌دێ 300 مه‌تر.
* بڕی ئه‌و پاره‌یه كه بۆ تاپۆكردن لێیان وه‌رده‌گیرێت چه‌نده، ژماره‌ی ئه‌و خانووانه‌ش چه‌نده كه یاساكه ده‌یانگرێته‌وه؟
ئه‌و خانووانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی، یان دارایی یان كشتوكاڵن، بۆ ناو شاری سلێمانی بۆ یه‌ك مه‌تر دووجا 15 بۆ 30 هه‌زار دینار، له شارۆكه‌كان 10 بۆ 15 هه‌زار بۆ یه‌ك مه‌تر دووجا، له شاره‌دێكان پێنج بۆ هه‌شت هه‌زار دینار بۆ یه‌ك مه‌تر دووجا، پێویسته له ماوه‌ی 120 رۆژدا ئه‌و كه‌سه یاداشتێك پێشكه‌ش بكات بۆ تاپۆكردن، ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌مابێت میراتگره‌كه‌ی ده‌توانێت بیكات، ژماره‌ی خانووه‌كانیش زۆره، به‌ڵام به‌ئامار نه‌كراون.
* بڕیاری فرۆشتنی زه‌وییه نایابه‌كان راگیرابوو، ئه‌و بڕیاره ده‌رنه‌چووه‌ته‌وه؟
با، له چه‌ند رۆژی رابردوو بڕیاری فرۆشتنی زه‌وییه نایابه‌كان ده‌رچووه‌ته‌وه و بڕیارێكی نوێیه، واته ده‌توانین ده‌ست به فرۆشتنی زه‌وییه نایابه‌كان بكه‌ینه‌وه له سنووری شاره‌وانییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، ئه‌و زه‌وییانه دوای ئه‌وه‌ی دیاری ده‌كرێن، نرخێكیان بۆ دیاری ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی زیادكردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێن، ئه‌وه بڕیارێكی زۆر باشه و ده‌توانین له‌و ناوچانه زه‌وی نایاب بفرۆشین و به داهاته‌كانیان پڕۆژه بۆ ئه‌و سنووره جێبه‌جێ بكه‌ین.
ده‌توانین ده‌ست به فرۆشتنی زه‌وییه نایابه‌كان بكه‌ینه‌وه
* ئه‌وانه‌ی له‌ناو خانوو و موڵكی شاره‌وانییه‌كاندان و قه‌رزدارن چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟
ئه‌وانه‌ی كه قه‌رزدارن ده‌بێت سه‌ره‌تا قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه و پاكی بكه‌نه‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر دووباره داوایان كرد پێیان بدرێته‌وه، ئه‌وكات پێیان ده‌درێته‌وه، كراوه به مه‌رج به‌سه‌ریانه‌وه كه ده‌بێت قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه.
* ئێسته هیچ پڕۆژه‌تان هه‌یه له سنووره‌كه كه كاری تێدا بكرێت؟
به‌ڵێ، له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی زیاتر له 20 پڕۆژه له كاردان له بواری كۆنكرێت و ئاوه‌ڕۆ و سه‌وزایی و باخچه‌كان و حكوومه‌ت هاوكاری باشی كردووین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكرێن.
* له باره‌ی باخ و ڤێلاكان چی، هیچ رێنوێنیتان بۆ هاتووه ئه‌وانه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
تا ئێسته نا، ده‌بێت یاسای بۆ ده‌ربچێت، ئه‌و باخ و ڤێلایانه‌ی وه‌ك سیته‌ك و مێرگه‌پان و شوێنه‌كانی تر به‌و شێوه‌یان لێ ده‌كرێت، یان پێیان ده‌فرۆشرێت، یان ساڵانه كرێیان لێ وه‌رده‌گیرێت، یان به موساته‌حه پێیان ده‌درێت، به‌ڵام تا ئێسته رێنوێنی نه‌هاتووه.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی