به‌وه ناسراوه كه په‌نجه‌یه‌كی كورتی ره‌سه‌نی هه‌بووه و شمشاڵه‌كه‌یشی له هزری هه‌موو تاكێكی كورددا ماوه‌ته‌وه. قاله‌مه‌ڕه هونه‌رمه‌ندی شمشماڵژه‌ن هێشتا شمشاڵه‌كه‌ی له‌ناو كورددا به زیندوویی ماوه‌ته‌وه.
قادر عه‌بدوڵازاده ناسراو به قاله‌مه‌ڕه ھونه‌رمه‌ندی شمشاڵژه‌ن ساڵی 1925 له گوندی كولیجه سه‌ر به بۆكان هاتووه‌ته دنیا و ناوی باوكی محه‌مه‌د بووه، له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د شێخی بورھان له ناوچه‌ی موكریان كه قادری زۆری خۆش ده‌ویست، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مێرمنداڵێكی زۆر ھێدی و ئارام بووه، نازناوی قاله‌مه‌ڕه‌ی پێ به‌خشرا.
قاله‌مه‌ڕه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی به‌توانای كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك هاوكاری ھونه‌ریی كردووه
له ساڵانی په‌نجاكان و ساڵانی دواتر له ناوه‌نده‌كانی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی كرماشان، سنه، تاران، مه‌ھاباد و ورمێ به ده‌نگی سیحراوی و ئاسمانی و به‌ربڵاوی شمشاڵه‌كه‌ی چه‌ندان پارچه موزیكی جوان و ره‌سه‌نی پێشكه‌ش كرد.
قاله‌مه‌ڕه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی به‌توانای كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك هاوكاری ھونه‌ریی كردووه.
قاله باوكی نه‌بینیوه و ئه‌وكاته‌یشی ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه دایكی كۆچی دوایی كردووه، ده‌گوترێ ته‌واوی ژیانی به ناڕه‌حه‌تی و برسێتی و چاره‌ڕه‌شی تێپه‌ڕ كردووه.
به‌هۆی پێوه‌ندی به كۆماری مه‌هاباده‌وه، دۆستایه‌تیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌ژار و ھێمن موكریانی‌دا ھه‌بووه. له دوای له‌سێداره‌درانی قازی محه‌مه‌دی سه‌رۆك كۆمار، قاچاخ ده‌بێ و ھانا ده‌باته ئه‌شكه‌وتی گوڵاڵه و په‌نا ده‌بات بۆ ماڵی ئه‌حمه‌د ئاغای كۆیه.
قاله‌مه‌ڕه تا ساڵی 1985 به سه‌ڵتی ژیاوه و خێزانی پێكنه‌ھێناوه. له ناو ھونه‌رمه‌ندانی موزیكزانی ئێران و له فێستیڤاڵه گه‌وره و پڕبایه‌خه‌كانی ھونه‌ری موزیك، قادر عه‌بدوڵازاده به نازناوی «گنج متحرك» ناسراوه واته «گه‌نجینه‌یه‌ك كه ده‌گه‌ڕێت» ناسرابوو، ئه‌مه‌ش به ھۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بلیمه‌ته وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كه پڕه له موزیك و به‌یت و حه‌یران و لاوك و گۆرانی و مه‌قامی ره‌سه‌ن و فۆلكلۆری هونه‌ری موزیكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ره‌نگین و جوانی كوردستان.
هونه‌رمه‌ندی میلی و شمشاڵژه‌نی ناوداری كوردستان و ئێران و دنیا قادر عه‌بدوڵازاده ناسراو به «قاله‌مه‌ڕه»، شه‌وی پێنجشه‌م 21ی ئایاری 2009 له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا به ھۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له ماڵی خۆی گیانی له ده‌ست دا، به‌ڵام ده‌نگی شمشاڵه‌كه‌ی هێشتا به‌به‌رزی ماوه‌ته‌وه.