هاوژین عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د
كه‌له‌پوور چه‌ندان دیدی جیاواز پێناسه و تێڕوانینی جۆراوجۆری له‌باره‌وه هه‌یه، زۆرینه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه ده‌گرێته‌وه كه له پێشینانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو به‌جێ ده‌مێنێت، وه‌ك پاشماوه‌ی كه‌لوپه‌ل و نیشته‌جێبوون و پۆشاك و پیرۆزی باوه‌ڕ و به‌شێك له خواردنه‌كان... هتد. هه‌موو ئه‌وانه به‌رهه‌می ڕابردوون، به‌ڵام مێژوویان هه‌یه و له نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر.
كه‌له‌پوور موڵكی هه‌مووانه و نابێ وه‌ك خولیای چه‌ند كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن سه‌یر بكرێ
كه‌له‌پوور ئه‌و جێماوه ره‌سه‌نانه‌یه كه پێویسته شانازی پێوه بكه‌ین، به‌ڵام زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی فۆلكلۆریستن و هه‌میشه هه‌وڵی پاراستنی ده‌ده‌ن له له‌ناوچوون، به‌تایبه‌ت له فێستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه و له‌خه‌و ڕاچڵهكانی كه‌له‌پوور ده‌ده‌ن، بگره زۆرینه له ئاست ئه‌و سه‌روه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه گرنگ و پیرۆزه، خه‌وتوون و بێ‌ئاگان لێی.
دیقه‌ت بده‌ن تا ئێسه‌یش زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌بری به‌كارهێنانی وشه‌ی كه‌له‌پوور، وشه‌ی كولتوور به‌كار دێنن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه كولتوور زۆر فراوانتره و كه‌له‌پوور به‌شێكه له‌و. كولتوور كه واتای شارستانیی و پێشكه‌وتن و ڕۆشنبیری ده‌دات، ئاوێنه یان ڕۆشناییه‌كه بۆ بینینی ئه‌وانی تر. واتا نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ڕێی كولتووره‌وه ده‌بینرێت و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش كولتووری جیاوازی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بكرێت له ڕوانگه‌ی مرۆڤناسییه‌وه، ده‌بێ له كولتووره‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، چونكه كولتوور خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئاراسته و په‌روه‌رده ده‌كات، له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌هه‌ڵگرانی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌گوترێ (كولتوورگهرا ــ كولتوورالیست)، له‌لایه‌ن زانایانی كولتوورالیست پێناسه‌یه‌ك هه‌یه به‌پێناسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ناسراوه، ئه‌ویش پێناسه‌كه‌ی "ئه‌دوارد تایله‌ر" كه ده‌ڵێ، كولتوور یان شارستانیی، بریتییه له‌و گه‌شته ئاڵۆزه‌ی كه زانیاری و بیروباوه‌ڕ و ئاكار و فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و هه‌موو ئه‌و توانایانهیش ده‌گرێته‌وه كه تاك له كومهڵگایهك وه‌ریده‌گرێت، به‌وپێیه‌ی كه ئه‌ندامه تێیدا، به درێژایی مێژوو چه‌ندان پێناسه‌ی بۆ كراوه و ده‌شكرێت به‌به‌رده‌وامی. لێره‌وه جیاوازییه‌كی ڕوونمان خسته‌ڕوو له نێوانی كولتوور و كه‌له‌پوور.
مه‌ترسییه‌كان سه‌ر كه‌له‌پوور چین؟
به‌شێوازێكی كورت ده‌یخه‌مه ڕوو كه خۆی له دوو هۆكار ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌م: كاره‌ساتی سروشتی، ئه‌و هۆكارانه‌ی بێ خواستی مرۆڤه‌كانه و كاری خوای گه‌وره‌یه، مرۆڤ تێیدا بێ ده‌سه‌ڵاته له پێشهاتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه و تۆفان و ره‌شه‌با و ئاگركه‌وتنه‌وه.. كه ئه‌وانه ده‌بنه هۆی له‌ناو بردن و خاپووركردنی. دووه‌م: كاره‌ساتی مرۆیی. ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری و خواستی مرۆڤه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش بریتین له:
1ـ جه‌نگ، چ ناوخۆ یان ده‌ره‌كی بێت، هۆكاره بۆ خاپووركردنی كه‌له‌پوور، یاخۆ شه‌ڕی ئایدۆلۆجی، ئاینی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، به‌داخه‌وه له رێككه‌وتنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیش، كه‌متر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه ئه‌و كه‌سانه بدرێن به‌دادگا كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیان به شوێنه‌وار ده‌گه‌یه‌نن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له مێژوو، به‌ده‌یان و هه‌زاران وێرانكاری كه‌له‌پووریی به‌رچاو ده‌كه‌ون.
2ـ هه‌ژاری، ده‌كرێ ڕۆڵێكی كاریگه‌ریی هه‌بێت و ببێته هۆی به‌تاڵانبردنی ناوچه مێژووییه‌كان، هه‌ركاتێك هه‌ژاری ڕووی له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان كرد، ئه‌وا ڕوو ده‌كاته دزین و داماڵینی ناوچه‌ی كه‌له‌پووری و هه‌ڵدانه‌وه‌ی شوێنه‌وار و به‌تاڵانبردنی كه‌لوپه‌لی فۆلكلۆری و شێواندنی. ئه‌وه‌ش به‌چه‌ندان نموونه‌ی زیندوو له كوردستان بینراوه كه چۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه مێژوییه‌كان و مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی پێوه كراوه.
3ـ ته‌نگژه‌ی ئابووری، ئه‌میش هۆكارێكه وا ده‌كات كه‌مترین بودجه بۆ پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان دابین بكرێت. قه‌یران دبێته ڕێگر له به‌رده‌م نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری تر كه مێژوو و شارستانیی باوانمانه.
4ـ ململانێی ئاینی و تایفی، ئه‌میش زیانێكی زۆری له شوێنه‌واره‌كان داوه كه به‌هۆی بیروبۆچوونی جیاوازه‌وه په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر مێژووی یه‌كتر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، زۆرجاریش هه‌بووه به‌مه‌به‌ست هه‌وڵی سڕینه‌وه و كاولكردنی پیرۆزی و مێژووی ئاین یاخۆ پێكهاته‌یه‌ك دراوه. هه‌ندێ كاتیش به‌هۆی فه‌رامۆشكردن، ئه‌و شوێنانه ده‌كرێنه ئامانج، بۆ نموونه وێرانكردنی په‌یكه‌ره‌كانی بووزا یان ناوچه ئاینییه‌كانی مه‌سیحی و كاكه‌یی و ئێزیدی له عێراق به‌ده‌ستی تیرۆریست و هێزه ئاینییه‌كانی تر.
5ـــ نه‌بوونی ئه‌زموون له تاكی كورددا بۆ دۆزینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی پارچه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی مێژووی پارچه‌كان زه‌برێكی له شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور داوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه زیاتر پشت ببه‌سترێ به‌كه‌سی بیانی و سوود له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌ربگرین، به‌داخه‌وه یانی ته‌نانه‌ت له زانكۆكان له به‌شی مێژوو ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌مێژووی دنیاناسی ده‌درێ، كه‌متر هه‌وڵ دراوه تاكه‌كان به ئه‌زموون بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی مێژووی ناسنامه‌ی خۆی، هه‌رزانفرۆش كراون یان له مۆزه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دانراون.
6ـ ناهۆشیاری تاك له‌سه‌ر پاراستنی ناسنامه‌ی خۆی كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركی حكوومه‌ته ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان بپارێزرێ، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئاشتی و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی داهاته داراییه‌كه‌ی. بۆ نموونه له عێراقدا ده‌كرا مۆزه‌خانه‌كان بێنه پاراستن به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1990، وه‌ك پڕۆژه‌كانی میسر كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو توانیان مۆزه‌خانه‌كانیان بپارێزن له له‌ناوچوون و ڕێگرییان كرد لهخاپووربوون و له‌ناوچوونی كه‌له‌پوور و مێژووی وڵاته‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر هۆشیاری تاك به‌رز نه‌بێت، بێ ئاگایانه ده‌بێته به‌شێك له جێبه‌جێكاری پلانی دوژمن. ناڕۆشنبیریی تاكی نابه‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر مێژووی شوێنه‌واره دێرینه‌كان ده‌خوڵقێنێ، به‌ڵام كه‌له‌پوور موڵكی هه‌مووانه، نابێ ته‌نیا وه‌ك خولیای چه‌ند كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن سه‌یر بكرێ، بۆیه پێویسته پێش له‌ناوچوون، بیر له پاراستنی بكرێته‌وه.