مه‌سعوود ساڵه‌یی به‌رپرسی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی پارتی، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به "وشه" هاوئاهه‌نگی و درێژه‌دان به كاری هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بێته‌وه و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی ده‌خاته روو.
پارتی و یەکێتی جارێكی تر ده‌ست له‌ناو ده‌ست كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ین
* پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان، گرنگی ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه چییه؟
ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی پێویستی ئه‌م قۆناغه‌یه، پێشتر ئێمه و یه‌كێتی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجیمان له نێواندا هه‌بووه، له ڕێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌وه هه‌ردوولا سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌نگاوی باشمان نا و ده‌ستكه‌وتی باشمان به‌ده‌ست هێنا، به حوكمی مێژووی خه‌باتمان كه دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی حوكمڕانین، به‌جیاوازی بیر و ڕا و بیركردنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆمان، به‌ڵام له دواجاردا ڕێككه‌وتن و پێوه‌ندی باشمان پێویسته، دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی له شۆڕش و ڕۆژگاری به‌ره‌ی كوردستانی ڕاپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان دژ به حكوومه‌تی فاشیستی عێراق بووین و بنیاتنه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانین. بۆیه پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی سه‌ره‌كین بۆ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌ره‌وپێشبردنی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌سه‌ر شانی ئه‌م دوو هێزه‌یه.
* پارتی و یه‌كێتی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو گرژییه‌كانیان گه‌یشته ئاستێك له ڕاگه‌یاندن ده‌ركه‌وت، پاش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ پافڵ تاڵه‌بانی، پێوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و كوێ رۆیشتوون؟
سه‌ردانی پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ لای كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو، كۆسپه‌كانی به‌رده‌م به‌یه‌كگه‌یشتنی لابرد و به‌سته‌ڵه‌كی توانده‌وه و سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارتی بۆ ماڵی پافڵ تاڵه‌بانی له سلێمانی، له ئێسته به‌دواوه پێوه‌ندییه‌كانمانی خستووه‌ته سه‌ر ڕێیه‌كی ڕاست و به‌ره‌وپێشیش ده‌ڕوات.
دۆخی ئێستەی کوردستان پێویستی به یه‌كگوتاری پارتی و یه‌كێتی هەیە
* بۆچوونتان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له دووكان چییه؟
كۆبوونه‌وه‌كان زۆر باش بوون، ئاكامه‌كه‌ی ئه‌رێنی بوو و بووه مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موومان، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتیش هاتووه، ده‌توانین بڵێین به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی توانده‌وه، یه‌كێتی و پارتی دوو حزبن جیاوازییان هه‌یه، ئه‌و جیاوازییه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه، له‌سه‌ر شێوه‌ی كاره، له‌سه‌ر ئاراسته‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ردوولامان له كۆتادا ده‌گه‌ینه‌وه یه‌ك و ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین. كاتێك ڕووداوه‌كان گه‌یشته ئاستێك، ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بوو، هه‌ردوولا ده‌كه‌ونه خۆیان له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی مێژوویی سه‌ر شانیان بۆ پرسه ستراتیجییه‌كان و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
* كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێته‌وه؟
به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له دووكان ئاماژه درابوو، كۆبوونه‌وه‌كه به‌منزیكانه ده‌كرێت، دڵنیام له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، پێوه‌ندییه‌كان زیاتر توندوتۆڵ ده‌بێت و كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، پێكه‌وه ده‌توانین به‌پێی ئه‌و ستراتیجه‌ی هه‌یه، جارێكی تر ده‌ست له‌ناو ده‌ست كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ین.
* مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به عه‌ره‌بكردنی ناوچه دابڕاوه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چی له پارتی و یه‌كێتی ده‌خوازێت؟
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، پابه‌ند نه‌بوونی به‌غدا به جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان و درێژه‌دان به سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به یه‌كگوتاری و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری كوردستان هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی