موعین ئیسفه‌هانی یه‌ك له ناسراوترین گۆرانیبێژه فارسه‌كانه له باشووری كوردستان و تا ئێسته له‌ناو یٔێران و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێیان له ده‌نگی بووه، وا ده‌زانن نابینایه، چونکە هه‌میشه چاویلكه‌ی ره‌ش له چاو ده‌كات، بەڵام ئایا ئه‌و بۆچوونانه دروستن؟
به‌هۆی رووداوێكه‌وه ده‌ماری چاوی تووشی کێشە دەبێت و بینایی لێڵ دەکات
راستیی ئەوەیە کە هه‌ردوو چاوی موعین ده‌بینن، به‌ڵام له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی به‌هۆی رووداوێكه‌وه ده‌ماری چاوێكی تووشی گرفت ده‌بێت و بینایی لێڵ ده‌بێت و ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێڵووی چاوه‌كانی به كراوه‌یی بهێڵێته‌وه، هه‌ر بەو هۆیە و بەناچاری چاویلكه‌ی ره‌ش له‌چاو ده‌كات.
نوسره‌توڵا موعین نه‌جه‌فئابادی، لە 19ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1952 له نه‌جه‌فئابادی ئیسفه‌هان له خێزانێكی نیمچه هه‌ژار له دایك بووه، موعین حه‌وت خوشك و سێ برای هه‌یه و خۆی حه‌وته‌مین منداڵی ئه‌و خێزانه‌یه.
ماوەی هەشت ساڵ لە مەیخانەی هوتێل عەباسیی ئیسفەهان گۆرانی دەڵێت
به مێردمنداڵی به‌هۆی ده‌نگخۆشییه‌وه بردوویانه‌ته حوسێنییه‌كانی نه‌جه‌فئاباد و له‌وێ قورئانیان پێ خوێندووه‌ته‌وه و ئەمەس وای کردووە هه‌ر به مێرمنداڵی ناوبانگ دەربڤکات، ئیتر له رادیۆی یٔیسفه‌هان به‌تایبه‌ت بانگهێشتیان كردووه بۆ یخوێندنەوەی شیعری شاعیرانی كلاسیكی فارس و ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر ناوبانگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی زیاد كردووه.
كاتێك ته‌مه‌نی موعین ده‌گاته 18 ساڵ و شاره‌زایانی موزیكی ئێران هه‌ست به به‌هره هونه‌رییەکەی ده‌كه‌ن، دوو ئاوازدانه‌ری گه‌وره‌ی ئێرانی به ناوه‌كانی تاج ئیسفه‌هانی و حه‌سه‌ن كه‌سائی ده‌یبه‌نه لای خۆیان و فێری مه‌قامه ئێرانییه‌كانی ده‌كه‌ن.
گۆرانیبێژانی وه‌ك هایده و عارف و ئیبی گۆرانییه‌کانی دەڵێنەوە
دوای ئه‌وه‌ی شاره‌زای ئاواز و مه‌قامه‌كان ده‌بێت، له ساڵی 1970 تا ساڵی 1978 له مه‌یخانه‌ی هوتێل عه‌باسی ئیسفه‌هان و رادیۆی ئیسفه‌هان بۆ ماوەی هەشت ساڵ گۆرانی ده‌ڵێت.
موعین ساڵی 1978 یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به‌ناوی "یه‌كێكم خۆش ده‌وێ" تۆمار دەکات كه مه‌سعوود ئه‌مینی ئاوازدانه‌ری ئێرانی ئاوازی بۆ دانابوو، ئه‌و گۆرانییه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می موعین بوو، وا به خێرایی له‌ناو كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا ناساندی كه دوای خۆی گه‌وره گۆرانیبێژانی وه‌ك "هایده و عارف و ئیبی" گۆرانییه‌كه‌یان گوته‌وه.
26 ئه‌لبوومی گۆرانی و 27 گۆرانیشی به شێوه‌ی یه‌ك تراك بڵاو كردووه‌ته‌وه
موعین له‌گه‌ڵ شۆڕشی گه‌لانی یئێان و هاتنه سه‌ركاری رژێمی ئیسلامیی، وڵاتی جێهێشت و چووه ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرت، ژیانی هونه‌ری موعین له‌دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد، دوو ساڵ دوای گه‌یشتنی، یه‌كه‌م كاسێتی خۆی به‌ناوی "ده‌تپه‌رستم" له ساڵی 1981 بڵاو كرده‌وه.
لەگەڵ ژنی دووەمی لە لۆس ئەنجلێسی ئەمەریکا دەژین
ساڵی 1989 له ته‌مه‌نی 38 ساڵی له‌گه‌ڵ كچێكی ئیسپانی زه‌ماوه‌ندی كرد و دوای دوو ساڵ كچێكیان بوو و ناویان نا "په‌ریچه" كه گۆرانییه‌كی بۆ گوتووه.
چوار ساڵ دوای له‌دایكبوونی په‌ریچه، موعین له هاوسه‌ره ئیسپانییه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه و ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ كچێكی ئێرانی به‌ناوی "پانتێ ئا" زه‌ماوه‌ند ده‌كات، له‌ویش كچێكیان ده‌بێت و ناوی ده‌نێن "ستاره"، تا ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له ئە‌نسینه‌ی لۆس ئه‌نجلێس ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
موعین تا ئێستە 26 ئه‌لبوومی گۆرانی و 27 گۆرانیشی به شێوه‌ی یه‌ك تراك بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌شێكیان موزیكی كلاسیك "سونه‌تی" ئێرانین و به‌شێكی تریشیان موزیكی پۆپن كه خۆی به‌و ستایله‌ی ده‌ڵێت، پۆپی ئێرانی.