عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر-سه‌ربه‌خۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" ره‌خنه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌گرێت و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی 2014وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه و نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێت كار ده‌كات، هیچ جیاوازییه‌ك له كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان نییه هه‌مووان ده‌ستی حزبیان تێدایه.
•ره‌خنه‌ی زۆر له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێت و وه‌ك بارگرانییه‌ك ده‌بینرێ بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان؟
كێشه‌كه ته‌نیا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه، به‌ڵكو كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی وا ده‌بینرێ و كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی گه‌وره و گه‌نده‌ڵی هه‌یه و پێویستی به كاركردن له‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رپرس نییه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، بۆیه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نه‌كان ده‌كرێن مه‌رج نییه ڕاست بن.
به‌هۆی بارودۆخی كۆرۆنا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان بۆ پارێزگار نییه
•خه‌ڵك كاره‌كان ده‌بینێ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له هیچ كام له ته‌نگژه‌كان رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌دیوه؟
ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌دا بێین و قسه له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ین ئه‌وه راستی تێدا نییه، زۆر بابه‌تی گه‌وره‌تر له ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، یاسای ژماره سێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه ئه‌نجوومه‌نه‌كان كار ده‌كه‌ن، كێشه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نییه كاتێك دامه‌زراندن نییه یان كێشه له خوێندنی باڵا هه‌یه و خه‌ڵك له بڕیارێك نیگه‌رانه، به‌ڵام له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ستی حزبه‌وه‌یه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به ڕۆڵی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هیچدا ناشكێت، تا ئێسته له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لادراوه ئه‌ویش له هه‌ولێر بووه كه له كه‌رتی ته‌ندروستی بوو.
•چه‌ند ساڵه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كار ده‌كه‌ن؟
له ساڵی 2014وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه و نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێت كار ده‌كات هیچ جیاوازییه‌ك له كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان نییه، هه‌مووان ده‌ستی حزبیان تێدایه و بۆ گۆڕینی یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریش پرس به ئه‌نجوومه‌نه‌كان ناكرێ، بۆیه ره‌خنه‌گرتن له ئه‌نجوومه‌ن له هه‌موو دۆخێك‌دا ته‌ندروست نییه.
حزبه‌كان وایان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كردووه كه به‌وشێوه‌یه لاواز به‌ده‌ربكه‌وێ
•به‌ڵام ئێوه‌ش پله‌باڵا حیسابن و ئیمتیازی زۆر وه‌رده‌گرن؟
راسته پێویست بوو ڕۆڵی زیاتر ببینین، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه وانییه و نه‌بوون به په‌رله‌مانی ناوچه‌كه‌ی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێوه‌ندی به ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه و كاریان نه‌كردووه، ئێسته كه 20 ڕۆژ زیاتره ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داخراوه كه ئه‌وه كارێكی خراپه و له پێش جه‌ژنه‌وه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان نه‌كردووه، به‌گشتیی ئه‌نجوومه‌ن بووه‌ته شوێنی ده‌ست به‌رزكردنه‌وه بۆ كاندیدانی یه‌كێتی و پارتی و زۆرترین پرسیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن یه‌كلا كراوه‌ته‌وه كه زۆرجار ئه‌وه‌مان قبووڵ نه‌كردووه.
•كه‌واته ئه‌نجوومه‌ن ته‌نیا پڕكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئیدارییه له پرۆسه‌ی سیاسی؟
حزبه‌كان وایان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كردووه كه به‌وشێوه‌یه لاواز به‌ده‌ربكه‌وێ، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن مووچه‌ی ملیۆنێك و 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێ و كاریشی ته‌نیا كراوه‌ته ده‌ست به‌رزكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده بابه‌تی مووچه پێوه‌ندی به یاساوه هه‌یه و سیستمی مووچه له كوردستان له‌ژێر پرسیاره و پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه.
•هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ كاره‌كانی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر چییه؟
به‌هۆی بارودۆخی كۆرۆنا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان بۆ پارێزگار نییه، چونكه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ته‌ندروستی دابین كراوه و ئه‌وه‌یش به ناچاری بووه، بۆیه له‌و دۆخه‌دا هیچ هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ كاره‌كان ناكرێ تا ره‌وشی ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.