"ئه‌گه‌ر قورئان ئاو بیبات، ئه‌وا هه‌مووی ده‌نووسمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك شه‌ده و فه‌تحه‌ی زیاد و كه‌م بێت". ئه‌وه قسه‌ی گه‌وره زانای و موفتی كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریسه و ئه‌مڕۆ رۆژی كۆچی دواییه‌تی.
كۆچی دوایی مه‌لا عه‌بدوالكه‌ریم موده‌ریس گه‌وره زانای ئیسلام و موفتی و شاعیری كورد، به پێی گێڕانه‌وه‌ی دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانی، یه‌كێك بوو له خه‌ساره گه‌وره‌كان بۆ كورد، یه‌كێك له قسه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وه‌بووه "ئه‌گه‌ر قورئان هه‌مووی ئاو بیبات، ئه‌وا هه‌مووی ده‌نووسمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك شه‌ده و فه‌تحه‌ی زیاد و كه‌م بێت".
ناوی ته‌واوی چییه و كێ بووه ؟
عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح له ساڵی 1901 له گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ربه خورماڵ هاتووه‌ته دنیاوه، سه‌ره‌تا خوێندنی به قورئان و كتێبه ئاینییه‌كان ده‌ست پێ كردووه و له 1913 سه‌ره‌تاكانی نه‌حو و سه‌رفی خوێندووه. پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی سلێمانی نیشته‌جێ بووه. ده‌ستی به خوێندنی شه‌رحی جامی كردووه.
ساڵی چه‌ند مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه؟
ساڵی 1924 له ئاهه‌نگێكی فراون له سلێمانی وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه. له‌وێوه درێژه‌ی به كاره‌كانی داوه.
له كوێ و چه‌ند فه‌قێ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و؟
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس له ساڵی 1960 له مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی به‌پله‌ی "موده‌ریس" دامه‌زراوه، زیاتر له 50 فه‌قێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و مۆڵه‌تی زانستی‌یان وه‌رگرتووه.
خه‌ریكی چی بووه؟
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس به‌بێ وه‌ستان 25 ساڵ خزمه‌تی خانه‌قای بیاره‌ی كردووه، زیاتر له 60 كتێبی ئاینی و مێژوویی و وێژه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌فسیری قورئانی به كوردی و عه‌ره‌بی هه‌یه، شیكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی چه‌ندان شیعری كلاسیكی كوردی له‌وانه‌ش شیعری "مه‌وله‌وی، نالی، مه‌حوی و فه‌قێ قادر هه‌مه‌وه‌ندی"، كاره گرنگه‌كانی ئه‌و پیاوه‌ن.
به‌رهه‌مه‌كانی به‌چه‌ند زمان هه‌یه؟
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس به سێ زمان به‌رهه‌می هه‌یه، 36به‌رهه‌می به‌زمانی كوردی وه‌ك نموونه "باخچه‌ی گوڵان، بارانی ره‌حمه‌ت". سێی به‌رهه‌میش به عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ دوو به‌رهه‌میش به فارسی هه‌یه.
مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ری چی ده‌ڵێن؟
حاجی كاروان بانگخوازی كوردستان بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "به‌داخه‌وه كورد رێز له زانا و بلیمه‌ته‌كانی خۆی ناگرێت، بۆیه مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس یه‌كێكه له‌وانه‌ی گه‌وره زانای زانای عێراق بوو، یه‌كێك بوو له‌و پیاوه گه‌ورانه‌ی فه‌توای ئه‌و قسه‌ی كۆتایی بوو له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كان له عێراق.
هه‌روه‌ها مه‌لا عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی مامۆستای ئاینی بۆ "وشه"ی گوتی، "مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس میراتێكی گه‌وره‌ی زانست و ئه‌ده‌بی و فقهی بۆ جێهێشتووین، تا ئه‌وه‌ی دنیا هه‌بێت ده‌ریای له بن نه‌هاتووه".
له عێراق كراوه به‌چی؟
به‌هۆی ناسراوی و گه‌وره‌یی زانسته‌كه‌ی ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له پۆستی رابیته‌ی زانایانی عێراقی وه‌رگرتووه، پاشان ساڵانی دوایی سێ هه‌زار زانای سوننه مه‌زه‌وی به‌بێ ئاگه‌داری خۆی كردیانه به لیژنه‌ی باڵای فه‌توای عێراق، به‌ڵام به هۆی ناجێگیری ته‌ندروستی پۆسته‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه. بۆ چه‌ند ساڵێكیش ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری عێراق-ده‌سته‌ی كوردی بووه. له‌گه‌ڵ باوه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری ئوردنیش بووه.
م.عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس له ته‌مه‌نی 104 ساڵیدا له سه‌عات 12ی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30 ئابی 2005 كۆچی دوایی كرد، به‌شێك له زانا و مامۆستایانی ئاینی پێیان وایه، كوردستان به له‌ده‌ستدانی ئه‌و پیاوه، كێشه‌ی یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی هه‌یه له‌ڕووی فه‌قهی و رووی شه‌رعییه‌وه.