جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش به‌رده‌وامه. له‌باره‌ی پرسی چاكسازی و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یش زانیاری ده‌خاته‌ڕوو. یاوه‌ر به‌پێویستی ده‌زانێ هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه، به‌ڵام پێی وایه ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه.
-له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق باسی چی كراوه و پێت وایه بگه‌ن به ڕێككه‌وتن؟
له ساڵی 2020 دوو كۆبوونه‌وه له مانگی تهمووز و دوو كۆبوونه‌وه‌یش له مانگی حوزه‌یران كراوه كه دوو كۆبوونه‌وه له به‌غدا بوون و دوو كۆبوونه‌وه‌یش له هه‌ولێر، ئه‌و كۆبوونه‌وانه له‌سه‌ر راسپارده‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بووه كه ئه‌وكاته فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانیش بووه، بۆیه دروستكردنی هاوئاهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش بنه‌مای ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یه كه ئێسته كراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش به‌هه‌مانشێوه هاوئاهه‌نگی له نێوان هێزه‌كان هه‌بووه له دیاله و مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه‌كانی تر و شه‌ش ناوه‌ندی سه‌ره‌كیش هه‌یه بۆ ئه‌و هاوئاهه‌نگییانه. له‌ناو گفتوگۆكان باسی ئه‌وه كراوه كه پێویسته یه‌ك هێڵی به‌رگری هه‌بێت، ئێسته دوو هێڵی به‌رگری هه‌یه، یه‌كێكیان پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ی تر سوپای عێراق كه نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر ئێسته بۆشایی ته‌ناهیی كه‌وتووه‌ته ئه‌و سنووره كه له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌شتی نه‌ینه‌وا، خاڵێكی تری گفتوگۆكان ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانین له داهاتوو ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین.
-له‌سه‌ر هێڵه به‌رگرییه‌كه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم، ڕێككه‌وتن كراوه كه پێشمه‌رگه له‌و هێڵه به‌رگرییه‌ی ئێسته هه‌یه‌تی بچێته پێشه‌وه؟
له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ته‌نیا گفتوگۆ كراوه، هێشتا له‌سه‌ر هیچ شتێك ڕێككه‌وتن نه‌كراوه و هیچ هه‌نگاوێك به كرده‌نی نه‌نراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه تیمێكی هاوبه‌ش پێكهێنراوه له نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆی بنه‌ما گشتییه‌كان كۆكین و له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان بۆچوونی ئه‌رێنیمان هه‌یه، ده‌مانه‌وێ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین و ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه كاتی واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
له گفتوگۆی نێوان پێشمه‌رگه و به‌رگری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ڵه تێگه‌یشتوون
-هه‌ست ده‌كرێ له به‌غداوه عه‌قڵییه‌تێك هه‌یه بۆ ڕێگرتن له گفتوگۆی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌و ئاراسته‌ی نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن؟
ئێمه وه‌ك تیمی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ شتێكی وامان له نێوان نییه و له گفتوگۆكان رۆحییهتێك ده‌بینین كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بگه‌ین به ڕێككه‌وتن.
-من باسی ئه‌و تیمه ناكه‌م كه له‌گه‌ڵ ئێوه له گفتوگۆدان، له پشتی ئه‌وانه‌وه عه‌قڵییه‌تی تر هه‌یه؟
بێگومان له گفتوگۆی نێوان پێشمه‌رگه و به‌رگری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ڵه تێگه‌یشتوون و پێیان وایه، مه‌ترسییه بۆ ئه‌وان به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب و توركمان له ناوچه‌كانی كه‌ركووك، ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن كه پێشمه‌رگه ده‌چێته‌وه ناوچه‌كانیان، به‌ڵام پێویسته واز له‌و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه بهێنن و تێبگه‌ین له‌وه‌ی كه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگییه و مه‌به‌ست لێی پاراستنی ناوچه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی داعشه، بۆیه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ململانێی سیاسی تێكه‌ڵی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یش چوونه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌كه خاوتر ده‌كات.
-هه‌ندێك جار سوپای عێراق دێته پێشه‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه له سنووری خانه‌قین ڕووی دا و ئاڵای كوردستانیان داگرت، دواتر گوترا هه‌ڵه كراوه، ئه‌م حاڵه‌تانه بۆ ڕوو ده‌ده‌ن؟
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه هێڵێكی جیاواز له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه دروست كراوه، له‌و هێڵه فه‌رمییانه‌وه هیچ هاتنه پێشهوهیهك ڕووی نه‌داوه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن سوپای عێراقیش هیچ سه‌رپێچییه‌ك نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر تاك تاكه له‌لایه‌ن سه‌ربازێكه‌وه یان فهرماندهیهكهوه له‌سه‌ر ئاستی تاك شتێك كرابێت، ئه‌وه جیاوازه كه زۆرترینیان حه‌شدی شه‌عبی بوون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌یه و به خێرایی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا نییه
-بابه‌تی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوێ گه‌یشت؟
بابه‌تی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌ر وه‌زاره‌تێكی تر پێوه‌ندی به یاسای ژماره دووی چاكسازی هه‌یه، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێنج خاڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ كه بابه‌تی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و میلاكات و یه‌كه‌ی ژمێریاری و خانه‌نشینی و پاكسازییه له پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه. له دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی له وه‌زاره‌ت بۆ پێكهێنراوه تا خاڵه‌كان جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام هه‌ندێك له چاكسازییه‌كانی پێشمه‌رگه پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت بابه‌تی پاسه‌وانی كه ده‌بێت هه‌مووان بگوازرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆیه جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان ورده‌كاری و هاوئاهه‌نگی ده‌وێ.
-هیچ بهربهستێكتان له به‌رده‌مه بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه؟
تا ئێسته هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا نییه، لیژنه‌كان خه‌ریكن كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
مه‌سروور بارزانی راسپارده‌ی ئه‌وه‌بوو چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به خێرایی جێبه‌جێ بكرێ
-مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كردووه، تۆش به‌شدار بووی، راسپارده‌ی چی بووه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه؟
راسته له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه چۆن پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكرێ و كێشه‌كان خرانه ڕوو، مه‌سروور بارزانیش راسپارده‌ی ئه‌وه‌بوو چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به خێرایی جێبه‌جێ بكرێ.
-ورده‌كاری بابه‌تی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه چییه؟
دوو جۆر پله به‌رزكردنه‌وه هه‌یه كه هی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار هه‌یه، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پله‌كان و خانه‌نشینی و ته‌نگژه‌ی دارایی چه‌ند ساڵێك خشته‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خشته‌ی پله بهرزكردنهوهكانی په‌سه‌ند كرد و موژدهیهكیشه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه كاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان هاتووه.
-ده‌مه‌وێ به ڕاشكاوی پێم بڵێی بۆچی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك ناگرێته‌وه؟
یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كارێكی ئاسان نییه، پێویستی به ئاماده‌سازی هه‌یه له ڕووی دارایی و ڕێنوێنی و مه‌شقه‌وه، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه و نه‌وه‌ستاوین و یه‌كێكه له بڕگه‌كانی چاكسازی و ئێسته لیژنه‌یه‌ك به چڕی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن.
-پارتی و یه‌كێتی ئیراده‌یان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه؟
ئیراده‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به كاركردن و میكانیزمی گونجاوه، یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه دوو یه‌كه‌ی بچووك نییه و ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه یه‌كده‌خه‌ین، ئه‌مڕۆ یان به‌یانی بێت ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێ.
یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كارێكی ئاسان نییه
-به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته ئیحراجی بۆ كوردستان دروست نه‌كردووه له به‌رده‌م هاوپه‌یمانان و وڵاتان؟
دوو هێزی سه‌ربازی دیارده‌یه‌كی تایبه‌ت نییه به كوردستان و له زۆر وڵاتی تر وایه، له ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه و دواتر هێزه‌كان یه‌ك خراونه‌ته‌وه، تا ئێسته دوو هێزی سه‌ربازی له سوودان و یه‌مه‌ن و لبنان و سووریا و عێراق هه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌یان ساڵه ده‌وڵه‌تن و له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه.
-به‌ڵام كوردستان زۆر شتی جوانتره له‌و وڵاتانه‌ی باست كرد، بۆ له‌و وڵاتانه بچین؟
ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌وه پاشخانێكی حزبی هه‌یه، من یه‌كێكم له‌وانه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت كوردستان یه‌ك هێزی هه‌بێت و له‌ژێر بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت، پارتی و یه‌كێتی ده‌زانن دوو هێز جیاوازی زه‌نگێكی ترسناكه.
-كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كاریگه‌ری چی له‌سه‌ر داهاتوو ده‌بێت؟
ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی بچووك نییه و هه‌موو بڕیاره‌كانی پێشتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و هێزانه‌ی له عێراقن هه‌مووان سه‌ربازی و شه‌ڕكه‌ر نین، به‌ڵكو ئێسته زۆربه‌یان راهێنه‌ر و دیپلۆماسین، ئه‌مه‌ریكا توانایان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش و ئێسته تاوتوێ كردووه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، وه‌ك سه‌ردانی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كراوه، بۆیه به‌شی ئه‌وه هێزی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌مێنێته‌وه.
پاره نییه تا یه‌كپۆشی بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین
-دوو پرس له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، ده‌وامی پێشمه‌رگه و جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌یه، بۆچی ناڕێكی تێدایه؟
بڕیارێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه كه هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك یه‌كپۆش بكرێ له كڵاوه‌وه تا پۆستاڵ كه (قیاف)هی پێ ده‌گوتری،َ به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیاره پێوه‌ندی به نه‌بوونی پاره‌وه هه‌یه، پاره نییه تا یه‌كپۆشی بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین. له‌باره‌ی ده‌وامی پێشمه‌رگه خشته‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا خشته‌ی ده‌وام جێبه‌جێ ناكرێ و ره‌نگه گله‌ییه‌كه له‌وه‌وه بێت.