شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی سەردانی بەغدایان كردووە و كێشەی وەستانی مووچەی فەرمانبەرانیان چارەسەر كرد.
ئەمرۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان شاندێكی ڕاسپێردراو بۆ ماوەی دوو هەفتەیە سەردانی بەغدایان كردووە.
خۆشبەختانە سەرجەم كێشەكان لە چارەسەركردنن و لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچە دابەش دەكرێت
ڕوون كراوەتەوە، ئەو شاندە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیرەكان، كێشە كەوتبووە مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەربە ڕەگەزنامەی گشتی كە هیچ مەبەستێكی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی كێشە.
باس لەوەش كراوە، خۆشبەختانە سەرجەم كێشەكان لە چارەسەركردنن و لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچە دابەش دەكرێت.
ماوەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە لە هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە بەهۆی وەستانی لەلایەن عێراقەوە.